لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕێزگرتن له‌ سیهه‌مین ساڵیادی گیان به‌ختكردووانی بۆمبارانی شیمیایی مه‌قه‌ڕی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕێزگرتن له‌ سیهه‌مین ساڵیادی گیان به‌ختكردووانی بۆمبارانی شیمیایی مه‌قه‌ڕی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕێزگرتن له‌ سیهه‌مین ساڵیادی گیان به‌ختكردووانی بۆمبارانی شیمیایی مه‌قه‌ڕی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌

به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی گوڵان، ڕێوڕه‌سمی گیانبه‌ختكردوانی سیهه‌مین ساڵیادی بۆمبارانی شیمیایی مه‌قه‌ڕی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ له‌ بۆتێ، به‌ به‌شداری پێشمه‌رگه‌كان و دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، له‌ مقه‌ڕی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ له‌ زڕگوێز له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
مه‌راسمه‌كه‌ سه‌ره‌تای به‌ خوێندنه‌وه‌ی كۆپله‌ شێعرێك له‌ لایه‌ن موجری به‌رنامه‌كه‌ "دڵنیا ڕه‌حیمی" و ڕاگه‌یاندنی ڕیزی به‌رنامه‌كان ده‌ستی پێكرد. ئه‌م مه‌راسمه‌ به‌ سرودی ئه‌نترناسیۆناڵ سرودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار و یه‌ك دقیقه‌ بێده‌نگی بۆ یادی گیان به‌ختكردوانی دۆڵی بۆتێ و سه‌رجه‌م هاوڕێیانی گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی و سوسیالیزم درێژه‌ی په‌یدا كرد. بێده‌نگییه‌كه‌ به‌ كۆپله‌ شێعرێك شكێندرا. دواتر هاوڕێ "جه‌ماڵ بۆزۆرگپوور" ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌، سه‌باره‌ت به‌ سیهه‌مین ساڵیادی ئه‌م ڕووداوه‌ و بوار و هۆكاره‌كانی، قسه‌وباسێكی پێشكه‌ش كرد. دوای قسه‌كانی هاوڕی جه‌ماڵ ناوی ٢٣ هاوڕێی گیانبه‌ختكردووی دۆڵی بۆتێ له‌ لایه‌ن موجری به‌رنامه‌كه‌ خوێندرایه‌وه‌. مه‌راسمه‌كه‌ به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی سرودێك به‌ یادی گیانبه‌ختكردوان، كۆتایی پێهات.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0