لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | ده‌ربڕینی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی پزیشكی كچانی شێناوی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات

ده‌ربڕینی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی پزیشكی كچانی شێناوی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
ده‌ربڕینی ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی پزیشكی كچانی شێناوی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات

"حسێن ئەحمەدی‌نیاز"، پارێزەری کچانی شیناوێ باسی لە ڕەزامەندیی هەیئەتی پزیشکی بۆ بەرێکردنی کچانی شیناوێ بۆ چارەسەریی پزیشکی لە وڵاتی ئامریکا لە ڕێکەوتی ٢٢ مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا کرد. 
ناوبراو لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێریی ئیلنا ڕایگەیاند: "كاربه‌ده‌ستان به‌ڵێنیان داوه‌ كه‌ ئەو کچانە به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی دەرەوەی وڵات بكرێن و بڕیاره پاش تاقیکارییەکان دەستبەجێ ڕێوشوێنی پێویست لە بەرچاو بگیردرێت و لەو پێوەنده‌دا کۆمیسیۆن پێک هێنراوە و بەڵگەی پزیشکیشیان پێدراوە". بە وتەی ناوبراو، "پزیشکانی ئێرانی، دانیشتووی وڵاتی ئامریکا بۆ چارەسەرکردنی ئەو کچانە ڕەزامەندیان دەربڕیووە و هیواداران كه‌ بتوانن چارەسەری پزیشكیان بۆ بكه‌ن". جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، سەرەتاکانی مانگی گوڵانی ئەمساڵ، حسێن ئەحمەدی‌نیاز، پارێزەری کچانی شیناوێ خوازیاری دانی هه‌زینه‌ی عه‌مه‌لی جه‌رڕاحی کچانی شیناوێ لە لایەن دەوڵەتەوە بوو. ناوبراو هەروەها دەڵێت: "لە ماوەی ٦ ساڵی ڕابردوو، هەتا ئێستا زیاتر لە ٣٦٠ عه‌مه‌لی جه‌رڕاحی بۆ ئەو کچانە کراوە. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، ڕۆژی ١٥ی سەرماوەزی ساڵی ٩١، بە هۆی ئاگرگرتنی یەکێک لە پۆلەکانی خوێندن لە مه‌دره‌سه‌ی شیناوێ، ٣٧ خوێندكاری کچ تووشی سووتانی هاتن و له‌ئه‌نجامیدا دوو خوێندكار بە ناوەکانی "سەیران یەگانە" و "سارینا ڕەسووڵ زادە" بەهۆیەوە گیانیان لە دەستدا.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0