به‌یانییه‌ی كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی ئێخراجی و كرێكارانی شه‌هره‌كه سه‌نعه‌تییه‌كانی سنه

كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمانی ئێخراجی و ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شه‌هره‌كه سه‌نعه‌تییه‌كانی ١، ٢ و ٣ی شاری سنه، به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌یه‌ك، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوی سیاسی "ڕامین حسێن په‌ناهی"یان مه‌حكووم كرد.
له به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه، ئێمه مۆعه‌لیمانی ئێخراجی هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شه‌هره‌كه سه‌نعه‌تیه‌كانی ١، ٢ و ٣ی سنه، حوكمی ئێعدامی ڕامین حسێن په‌ناهی مه‌حكووم ده‌كه‌ین و هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی ڕامین حسێن په‌ناهی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی نامرۆڤانه‌ی ئێعدامی ناوبراوین. هه‌روه‌ها هاتووه، ئێمه واژۆكارانی ئه‌م به‌یانییه، ئه‌م حوكمه به دژه ئینسانیی ده‌زانین. له كۆتاییدا هاتووه بنه‌ماڵه‌ی ڕامین حسێن په‌ناهی ئێمه له پاڵ خۆیاندا ببینن و بزانن كه ئێمه له به‌رامبه‌ر ئێعدامی ڕامین حسێن په‌ناهیدا بێده‌نگ نابین.