لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | ناڕه‌زایه‌تیی به‌ حوكمی ئێعدامی ڕامین حسێن په‌ناهی به‌ندكراوی سیاسی

ناڕه‌زایه‌تیی به‌ حوكمی ئێعدامی ڕامین حسێن په‌ناهی به‌ندكراوی سیاسی

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
ناڕه‌زایه‌تیی به‌ حوكمی ئێعدامی ڕامین حسێن په‌ناهی به‌ندكراوی سیاسی

١٢ی ڕێكخراو و ناوه‌ندی مافی مرۆڤ له‌ به‌یانییه‌یه‌كدا، ده‌ركردنی حوكمی ئێعدام بۆ ڕامین حسێن په‌ناهی، هه‌ڵسووڕاوی سیاسی و پشتڕاست كردنه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن دیوانی باڵای كۆماری ئیسلامیان مه‌حكووم كرد.

واژۆكارانی ئه‌م به‌یانییه‌، داوایان له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی كردووه‌ هه‌وڵ بۆ ڕاگیرانی ئێجرای حوكمی ڕامین حسێن په‌ناهی بده‌ن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ حوكمی ڕامین حسێن په‌ناهی به‌ندكراوی سیاسی له‌ زیندانی سنه‌ له‌م دواییانه‌دا له‌ لایه‌ن دیوانی باڵای كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ پشتڕاست بووه‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ ناوبراو پێشتر سه‌رجه‌م ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی كه‌ خرابووه‌ پاڵی له‌وانه‌ به‌شداری له‌ شه‌ڕی چه‌كدارانه‌ی ڕه‌ت كردبووه‌وه‌.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0