لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | ده‌ركرانی ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی مادفووم له‌ سنه‌

ده‌ركرانی ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی مادفووم له‌ سنه‌

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
ده‌ركرانی ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی شیركه‌تی مادفووم له‌ سنه‌

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كارفه‌رمای شیركه‌تی "ماد فووم" له‌ سنه‌ هه‌ڵكه‌وتوو له‌ شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ژماره‌ یه‌كی ئه‌مشاره‌، چوار كه‌س له‌ كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته‌ی به‌ ناوه‌كانی "به‌هار جه‌ماڵی"، "فریشته‌ ئه‌حمه‌دی"، "ئه‌فشین مۆرادی" و "ئیبراهیم ئه‌مینی" له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه‌.
به‌ پێی ئه‌م هه‌واڵه‌، كارفه‌رمای ئه‌م شیركه‌ته‌ دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی خاكه‌لێوه‌ ئه‌م كرێكارانه‌ی له‌سه‌ر كار ئیخڕاج كردووه‌. هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ كرێكارانی شیركه‌تی "ماد فووم" له‌ مه‌زایاكانی وه‌ك بیمه‌، سرویسی هاتووچۆ و یارمه‌تی بۆ خواردنی غه‌زا بێبه‌شن. له‌ هه‌مان حاڵدا، كارفه‌رما ١٢ كرێكاری تازه‌ی به‌ حه‌قده‌ستی مانگانه‌ ٤٠٠ هه‌زار تمه‌ن دامه‌زراندووه‌. باقی كرێكاره‌كانی دیكه‌ش حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌متر له‌ لانیكه‌می حه‌قده‌ستی دیاریكراو له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی كاره‌.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0