لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | گیان له‌ده‌ستدانی سارم ئه‌لدین سادق وەزیری له‌ سوئیس

گیان له‌ده‌ستدانی سارم ئه‌لدین سادق وەزیری له‌ سوئیس

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
گیان له‌ده‌ستدانی سارم ئه‌لدین سادق وەزیری له‌ سوئیس

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی خاكه‌لێوه‌، "سارم ئه‌لدین سادق وەزیری" كه‌سایه‌تیی سیاسی‌ ناسراو‌ و خۆشنێوی كوردستان، به‌ هۆی نه‌خۆشی له‌ سوئیس گیانی له‌ ده‌ستدا.

سارم ئه‌لدین سادق وەزیری، له‌ ١٢ی مانگی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٠٠ له‌ شاری سنه‌ له‌ دایك بوو و ده‌ورانی سه‌ره‌تایی و مامناوه‌ندی خوێندنی له‌ سنه‌ و ته‌ورێز له‌ ڕشته‌ی علومی ته‌بیعی كۆتایی پێهێنا. دوای چوو بۆ زانكۆ. ڕووداوه‌ سیاسییه‌كانی ١٣٢٠ خوێندنی ئه‌وی له‌ زانكۆ بۆ ماوه‌یه‌ك خسته‌ دواوه‌ و ساڵێك بۆ ده‌رس دان وه‌كوو ده‌بیری ده‌بیرستان گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ سنه‌ و دواتر بۆ درێژه‌ دان به‌ خوێندن گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ زانكۆ و له‌ ڕشته‌ی حقوق و قه‌زاییدا درێژه‌ی به‌ خوێندن دا. له‌ ساڵی ١٣٢٩ جگه‌ له‌ ئه‌ندامێتی له‌ شورای مه‌ركه‌زی جه‌معیه‌تی حقوقدانانی دیمۆكراتی ئێران، وه‌كوو ئه‌ندامی بونیاتنه‌ری "جه‌معیه‌تی میلی خه‌بات له‌گه‌ڵ ئێستعمار"، سه‌ر ده‌بیری ڕۆژنامه‌ی شه‌هبازی وه‌ئه‌ستۆ گرت كه‌ تا ١٣٣١ درێژه‌ی هه‌بوو. سارم ئه‌لدین سادق وەزیری كه‌سایه‌تی خۆشنێو له‌ نێو خه‌ڵكی كوردستان بوو. ئه‌و بۆ مافی دیاری كردنی چاره‌نووسی خه‌ڵكی كوردستان تێكۆشا، زیندانی كرا و ده‌ربه‌ده‌ری كێشا. ناوبراو له‌ ساڵی ٥٨دا ڕاوێژكاری هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی دا بوو. شایانی باسه‌ له‌ ساڵی ٢٠١٤ی زایینیی ڕێوڕه‌سمی ڕێزگرتن له‌ تمه‌نێك هه‌ڵسووڕانی ئازادیخوازانه‌ی سارم ئه‌لدین سادق وەزیری له‌ شاری فڕانكفۆرت و به‌ به‌شداری ناوبراو به‌ڕێوه‌ چوو. سارم ئه‌لدین سادق وه‌زیری ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی خاكه‌لێوه‌ به‌ هۆی نه‌خۆشین له‌ ته‌مه‌نی ٩٧ ساڵیدا ماڵ ئاوایی له‌ ژیان كرد.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0