لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | پشتیوانی له‌ خۆڕاگری خه‌ڵكی عه‌فرین له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

پشتیوانی له‌ خۆڕاگری خه‌ڵكی عه‌فرین له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
پشتیوانی له‌ خۆڕاگری خه‌ڵكی عه‌فرین له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران

ڕژۆی دووشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاره‌كانی ئێران به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی به‌ربڵاو، له‌ خۆڕاگری سه‌رسه‌ختانه‌ی خه‌ڵكی عه‌فرین پشتیوانیان كرد.
به‌ دوای بانگه‌وازی كۆمیته‌ی شاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م كۆبوونه‌وانه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ مرۆڤه‌ خه‌باتكار و ئازادیخوازه‌كان له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كان له‌وانه‌ "تاران، كرماشان، ورمێ، سنه‌، ئیلام، مهاباد، مه‌ریوان، كامیاران، شائاباد، جوانڕۆ، سه‌رپۆل زه‌هاب، سه‌حنه‌، سه‌قز، بانه‌، بۆكان، دیوانده‌ره‌، گیلانغه‌رب، پاوه‌، ڕوانسه‌ر، قۆروه‌، بیجاڕ، دێهگۆلان، ئابدانان، پیرانشار، شنۆ، ماكۆ، خۆی و ڕه‌شت" هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی ناڕه‌زایه‌تیی وه‌ك "عه‌فرین ته‌نیا نییه"‌، "تا ئازادی عه‌فرین ناوه‌ستین"، ئه‌ردۆغانی فاشیست، ئه‌ردۆغانی تێرۆریست و بژی خۆڕاگری عه‌فرین"، له‌ خۆڕاگری خه‌ڵكی كانتۆنی عه‌فرین پشتیوانیان كرد.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0