لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ڕژیم توركییه‌ بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین

هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ڕژیم توركییه‌ بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ڕژیم توركییه‌ بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین

به‌ پێی هه‌واڵه‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ڕژیمی توركییه‌ كانتۆنی عه‌فرین یان بۆردومان كرد.
فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه‌ به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی ڕه‌شممه‌ ناوچه‌كانی "جندرێس" له‌ كانتۆنی عه‌فرین یان بۆردومان كرد. هه‌روه‌ها تێكهه‌ڵچوونی قورس له‌ نێوان شه‌ڕڤانانی "ی پ گ" و "ی پ ژ" له‌گه‌ڵ نیزامیانی ئه‌ڕته‌شی توركییه‌ له‌ ئاواییه‌كانی "بلبلێ"ش درێژه‌ی هه‌یه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا هاتووه‌، تۆپخانه‌كانی ئه‌ڕته‌شی توركییه‌ له‌ نێوان هێڵی سنووری "باكووری ڕۆژئاوای كوردستان، ئاواییه‌كانی "كه‌ردیم"، "مه‌لا عه‌باس" و "وه‌كیل حه‌سنه‌ك" له‌ "ترپه‌سپی"یان كردوه‌ته‌ ئامانج. شایانی باسه‌ له‌م هێرشانه‌دا خه‌ساره‌تێكی زۆری مادی به‌م ئاواییانه‌ گه‌شتوون. به‌ وته‌ی شایه‌ت حاڵان فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركییه‌ ده‌سته‌یه‌ك له‌ هاوڵاتییان له‌ نێوان شه‌هره‌كی "ماراتا و شاری عه‌فرین"یان كردووه‌ته‌ ئامانج. ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتییان له‌م هێرشه‌دا بریندار بوون. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، دیفاعی سه‌رسه‌ختانه‌ی هێزه‌كانی "ی پ گ" و "ی پ ژ" و خۆڕاگری بێ وێنه‌ی خه‌ڵكی كانتۆنی عه‌فرین له‌ به‌رامبه‌ر هێرشی جه‌نایه‌تكارانه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركییه‌ هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا هاتووه‌، هه‌زاران كه‌س له‌ هاوڵاتییانی باكووری سورییه‌ بۆ پشتیوانی له‌ خۆڕاگری مێژوویی خه‌ڵكی كانتۆنی عه‌فرین به‌رو ئه‌و كانتۆنه‌ وه‌ڕێكه‌وتوون. شایانی باسه‌ هه‌تا ئێستا هه‌زاران كه‌س له‌ هاوڵاتییانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی جیهان بۆ پشتیوانی له‌ خه‌بات و خۆڕاگری خه‌ڵكی كانتۆنی عه‌فرین، چوون بۆ ئه‌م شاره‌.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0