لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | به‌ڕێوه‌چوونی ئاكسیۆن بۆ پشتیوانی له‌ خۆڕاگری كانتۆنی عه‌فرین له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئۆروپا

به‌ڕێوه‌چوونی ئاكسیۆن بۆ پشتیوانی له‌ خۆڕاگری كانتۆنی عه‌فرین له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئۆروپا

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
به‌ڕێوه‌چوونی ئاكسیۆن بۆ پشتیوانی له‌ خۆڕاگری كانتۆنی عه‌فرین له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئۆروپا

به‌ پێی هه‌واڵه‌ بڵاوكراوه‌كان، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هاوڵاتییانی دانیشتوی شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئۆروپا بۆ پشتیوانی له‌ خۆڕاگری عه‌فرین و بۆ مه‌حكووم كردنی هێرشی جه‌نایه‌تكارانه‌ی ئه‌ڕته‌شی توركییه‌ بۆ سه‌ر ئه‌م شاره‌، هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، هه‌زاران كه‌س له‌ هاوڵاتییانی "ویه‌ن"پێته‌ختی ئۆتریش، به‌ به‌ڕێوه‌بردنی ڕێپێوانی ناڕه‌زایه‌تیی، هێرشی ده‌وڵه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی توركییه‌ بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین یان مه‌حكووم كرد. هاوڵاتییان به‌ وتنه‌وه‌ی درووشمی وه‌ك "هه‌موو شوێنێك عه‌فرینه‌" و "بژی خۆڕاگری عه‌فرین" به‌ره‌و سه‌فاره‌ت خانه‌ی توركییه‌ له‌مشاره‌ درێژه‌یان به‌ ڕێپێوانه‌كه‌یان دا. له‌ شاری "تورینوی" ئیتالیاش ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵك به‌ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم، هێرشی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركییه‌ بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین و كۆشتاری خه‌ڵكی مه‌ده‌نییان مه‌حكووم كرد. له‌ درێژه‌ی ئه‌م ئاخێزه‌ سه‌رتاسه‌رییه‌، هه‌زاران كه‌س له‌ هاوڵاتییانی شاری "لیۆن"ی فه‌ڕانسه‌، له‌ ڕێپێوانێكی شكۆداردا هێرشی ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری توركییه‌یان بۆ سه‌ر عه‌فرین مه‌حكووم كرد. هێزه‌كانی پۆلیسی شاری لیۆن، هه‌وڵیان دا به‌ر به‌ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م ڕێپێوانه‌ بگرن، به‌ڵام هاوڵاتییانی تووڕه‌ به‌ بێ سه‌رنج دان به‌ هوشداره‌كانی پۆلیس، ڕپێوانی خۆیان به‌ڕێوه‌برد. خۆپیشانده‌ران به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم، خوازیاری هه‌وڵی خێرای ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌یی و به‌رپرسه‌كان بۆ كۆتایی هێنان به‌ كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكی عه‌فرین له‌ لایه‌ن ڕژیمی تێرۆریستی توركییه‌ بوون.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0