لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی به‌ربڵاو بۆ پشتیوانی له‌ خۆڕاگری عه‌فرین له‌ سلێمانی

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی به‌ربڵاو بۆ پشتیوانی له‌ خۆڕاگری عه‌فرین له‌ سلێمانی

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی به‌ربڵاو بۆ پشتیوانی له‌ خۆڕاگری عه‌فرین له‌ سلێمانی

دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، به‌ به‌شداری كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له‌ خه‌ڵكی شاری سلێمانی، ئه‌ندامان و هه‌ڵسووڕاوانی ژماره‌یه‌ك له‌ حیزب و ڕێكخراوه‌ سیاسییه‌كان له‌وانه‌، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ پێشمه‌رگه‌ و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، خۆپیشاندانێكی به‌ربڵاو بۆ پشتیوانی له‌ خۆڕاگری قاره‌مانانه‌ی عه‌فرین و مه‌حكووم كردنی هێرشی جه‌نایه‌تكارانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌ڕدۆغان له‌مشاره‌ به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌م خۆپیشاندانه‌ له‌ یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی شار و له‌ گه‌ڕه‌كی "سه‌هه‌ۆڵه‌كه‌" ده‌ستی پێكرد. به‌شداربووانی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ به‌ ڕێپێوان و وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشم بۆ‌ پشتیوانی له‌ خۆڕاگری عه‌فرین به‌ره‌و پاركی گشتیی ڕۆیشتن و له‌وێ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ نوێنه‌رانی حیزب و ڕێكخراوه‌ سیاسییه‌كان له‌وانه‌، هاوڕێ "حه‌سه‌ن ڕه‌حمان په‌نا" نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ له‌ سلێمانی قسه‌وباسێكی بۆ پشتیوانی له‌ خۆڕاگری قاره‌مانانه‌ی عه‌فرین و مه‌حكووم كردنی هێرشی جه‌نایه‌تكارانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركییه‌ و ده‌غه‌ڵكاری ده‌وڵه‌تانی ئێمپریالیستی پێشكه‌ش كرد و خوازیاری پشتیوانی خه‌ڵكی ئازادیخوازی جیهان، ناوچه‌كه‌ و به‌ تایبه‌ت خه‌ڵكی كوردستان له‌ خۆڕاگری عه‌فرین بوو. به‌شداری گه‌رم و گوڕی پێشمه‌رگه‌ و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ له‌م خۆپیشاندانه‌ كه‌ به‌وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشم بۆ پشتیوانی له‌ خۆڕاگری عه‌فرین و له‌ مه‌حكووم كردنی كوشتاری خه‌ڵكی عه‌فرین به‌شداریان كردبوو زۆر به‌رچاو بوو. ئه‌م خۆپیشاندانه‌ پاش چه‌ند كاتژمێر كۆتایی پێهات.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0