لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان دژبه‌ هێرشی توركییه‌ بۆ سه‌ر عه‌فرین

درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان دژبه‌ هێرشی توركییه‌ بۆ سه‌ر عه‌فرین

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان دژبه‌ هێرشی توركییه‌ بۆ سه‌ر عه‌فرین

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، شەوی رابردوو لە چەندین ناوچەی ڕۆژئاوا، هه‌رێمی کوردستان و شارەکانی ئۆرووپا له‌مه‌حكووم كردنی هێرشه‌كانی ئه‌ڕته‌شی توركییه‌ و هێزه‌ جیهادییه‌كان بۆ سەر كانتۆنی‌ عەفرین، خۆپیشاندانی به‌ربڵاو ئه‌نجام درا.

شەوی رابردوو له‌ عه‌فرین دژبه‌ هێرشی ئه‌ڕته‌شی توركییه‌ خۆپیشاندان ئه‌نجام درا و هاوکات لە چەندین شار و شارۆچکەی کانتۆنەکانی دیکەی ڕۆژئاواش خۆپیشاندانی هاوشێوه‌ ئەنجام درا و له‌دژی ناتۆ و ڕووسییه‌ درووشم وتراوه‌. هاوکات لەگەل خۆپیشاندانەکانی شەوی شەممە لە "دێرک، گرکێلەگ، قامیشلوو و كوبانی"، لە ده‌یان شاری ئۆرووپا بە مەبەستی ئیدانەکردنی هێرشه‌كانی توركییه‌، خۆپیشاندان ئه‌نجام درا و درووشم له‌ دژی بێدەنگی وڵاتانی ئۆرووپا وتراوه‌. له‌ وڵاتانی ئۆرووپا له‌وانه، سووئیس، ئاڵمان، سۆئێد، نۆڕوێژ، فه‌نلاند، ئۆتڕیش، یونان، ئۆستڕاڵیا‌ و بریتانیا له‌دژی هێرشی داگیركه‌رانه‌ی ته‌ڕته‌شی توركییه‌ بۆ سه‌ر عه‌فرین و بۆ پشتیوانی له‌ خۆڕاگری عه‌فرین ده‌یان خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌چوو. خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌م وڵاتانه‌ ڕژانە سەر شەقامەکان و هێرشه‌كانی ئه‌ڕته‌شی توركییه‌ و هێزه‌ جیهادییه‌كانیان بۆ سەر عەفرین بە توندی مه‌حكووم كرد و داوایان لە وڵاتانی یەکێتیی ئۆرووپا کرد كه‌ رێگری لە کۆمەڵکوژیی خەڵکی عەفرین و رۆژئاوا بكه‌ن. هەر به‌ مەبەستی پشتیوانیی لە عەفرین، لە شاری سلێمانی و قەڵادزێ و کەلار هاوڵاتیان رژانە سەر شەقامەکان و له‌دژی هێرشی ئه‌ڕته‌شی توركییه‌ درووشمیان وته‌وه‌. تاڤگەری ئازادی و گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنج شه‌وی ڕابردوو لە شەقامی سالم له‌ سلێمانی كۆبوونەوەیه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌مه‌به‌ستی ئیدانەکردنی پێشڕەوی ئه‌ڕته‌شی توركییه‌ بۆناو خاکی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا. به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، لەم كۆبوونەوەیه‌دا ئامادەبووان چەندین درووشمیان له‌دژی لەشکرکێشی ئه‌ڕته‌شی توركییه‌ و به‌رده‌وام بوونی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هێزه‌ خه‌ڵكییه‌كانی عه‌فرین و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئه‌م ناوچه‌یه‌ بەرزکرده‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ دوای تێپه‌ڕبوونی ٥٠ ڕۆژ به‌سه‌ر هێرشی داگیركه‌رانه‌ی ئه‌ڕته‌شی توركییه‌ بۆ سه‌ر عەفرین، ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌ ڕایگه‌یاندووه‌، ٦٠ له‌سه‌دی عه‌فرین کەوتووەتە ژێر دەستیانەوە، بەڵام وتەبێژى یەپەگە ڕایگه‌یاندووه‌، ئه‌ڕته‌شی توركییه‌ ته‌نیا ٢٥ له‌سه‌دى کانتۆنی عەفرینیان داگیرکردووە.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0