لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | به‌ڕێوه‌چوونی رێوه‌ڕه‌سمی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ كێوه‌كانی ئه‌لبۆرز

به‌ڕێوه‌چوونی رێوه‌ڕه‌سمی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ كێوه‌كانی ئه‌لبۆرز

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
به‌ڕێوه‌چوونی رێوه‌ڕه‌سمی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ كێوه‌كانی ئه‌لبۆرز

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، كۆمه‌ڵێك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری تاران و كه‌ره‌ج به‌ بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ به‌ شێوه‌ی هاوبه‌ش ڕێوڕه‌سمێكیان له‌ كێوه‌كانی ئه‌لبۆرز به‌رێوه‌برد.
ڕێوه‌ڕه‌سمه‌كه‌ به‌ سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار ده‌ستی پێكرد. دواتر بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگه‌ی ئازادی و سۆسیالیسم یه‌ك ده‌قیقه‌ بێده‌نگی ڕاگه‌یاندرا. یه‌كێك له‌ به‌شداربووان سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی جیهان و ناوچه‌كه‌ و ئێران قسه‌و باسێكی پێشكه‌ش كرد. له‌ درێژه‌دا یه‌كێكی دیكه‌ له‌ به‌شداربووان سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی كۆمه‌ڵه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی شوڕشگرانه‌ی كوردستان و ڕۆڵی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ خه‌باتی چینی كرێكار قسه‌ و باسێكی پێشكه‌ش كرد. له‌ درێژه‌دا سروودی "سه‌ر ئومه‌د زێمێستوون" بۆ یادی حه‌ماسه‌ی سیاهكه‌ل و سروودی "سوره‌ سواری كۆمه‌ڵه‌"به‌ شێوه‌ی به‌ كۆمه‌ڵ وترایه‌وه‌.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0