لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | بۆمبارانی نه‌خۆشخانه‌ی ناوه‌ندی شاری عه‌فرین له‌ لایه‌ن توركییه‌

بۆمبارانی نه‌خۆشخانه‌ی ناوه‌ندی شاری عه‌فرین له‌ لایه‌ن توركییه‌

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
بۆمبارانی نه‌خۆشخانه‌ی ناوه‌ندی شاری عه‌فرین له‌ لایه‌ن توركییه‌

ئه‌ڕته‌شی توركییه‌ به‌ قوورستركردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی و بۆمبارانی ناوچه‌ مه‌سكوونییه‌كان له‌ عه‌فرین، نه‌خۆشخانه‌ی "ئاورین" له‌ ناوه‌ندی ئه‌مشاره‌ی كرده‌ ئامانجی هێرشی تۆپخانه‌كانی.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ئه‌نجامی هێرش بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی ئاورین، لانیكه‌م هاوڵاتییه‌كی مه‌ده‌نی گیانی له‌ده‌ستدا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. هێرشی ئاسمانی و زه‌وینی ئه‌ڕته‌شی توركییه‌ و هێزه‌ جیهادییه‌كان بۆ سه‌ر عه‌فرین له‌ حاڵێكدا به‌رده‌وامه‌ كه‌ خۆڕاگری قاره‌مانانه‌ی هێزه‌ خه‌ڵكییه‌كان پێ نایه‌ ناو ٢٦مین ڕۆژیه‌وه‌. ئه‌ڕته‌شی توركییه‌ پاش ته‌حه‌مولی چه‌ندین شكست، ئه‌مجاره‌ هێرشی كرده‌ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی "ئاورین" له‌ عه‌فرین كه‌ به‌ سه‌دان هاوڵاتیی برینداری تێدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگیراوه‌. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، "ڕه‌جه‌ب ته‌یێب ئه‌ردۆغان" سه‌رۆك كۆماری توركییه‌ ڕایگه‌یاند كه،‌ "بڕیاری توركییه‌ بۆ درێژه‌دان به‌ ئۆپڕاسیۆنی نیزامی له‌ ڕۆژئاوا، پێوه‌ندی به‌ بڕیاری ئه‌مریكا به‌دانی یارمه‌تی ماڵی به‌ كورده‌كانی سوورییه‌وه‌ هه‌یه‌."

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0