لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری سنه‌

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری سنه‌

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ له‌ شاری سنه‌

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی ڕێبه‌ندان كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكاران و مۆعه‌لیمان به‌ بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌، ڕێوڕه‌سمێكیان له‌ ده‌ورووبه‌ری شاری سنه‌ به‌ڕێوه‌برد.
ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ ڕاگرتنی یه‌ك ده‌قیقه‌ بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگه‌ی ئازادی و سۆسیالیسم ده‌ستی پێكرد. بێده‌نگیه‌كه‌ به‌ خۆێندنه‌وه‌ی كۆپله‌ شێعرێك له‌ لایه‌ن یه‌كێك له‌ مۆعه‌لیمان شكێندرا. پاشان، سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ، سروودی هاوپشتی چینی كرێكار له‌ لایه‌ن به‌شداربووان خۆێندرایه‌وه‌. له‌درێژه‌دا یه‌كێك له‌ مۆعه‌لیمانی ده‌ركراوی ساڵی ٥٩ سه‌باره‌ت به‌ ڕۆژی كۆمه‌ڵه‌ و پێكهاتنی كۆمه‌ڵه‌ قسه‌وباسێكی پێشكه‌ش كرد. دواتر، به‌شداربووان سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌ و ڕووداوه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی ئێران و هه‌روه‌ها بارودۆخی ڕۆژئاوا و شه‌ڕی عه‌فرین باس و ڕاوێژیان كرد‌. ڕێوه‌ڕه‌سمه‌كه‌‌ دوای چه‌ندین سه‌عات له‌ نێو شایی و خۆشی به‌شداربوواندا كۆتایی پێهات.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0