لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | داخرانی كارخانه‌ی شیری ئێران له‌ مهاباد

داخرانی كارخانه‌ی شیری ئێران له‌ مهاباد

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
داخرانی كارخانه‌ی شیری ئێران له‌ مهاباد

به‌ پێی ڕاپۆرتی كومیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ یارمه‌تیدان به‌ پێكهێنانی ڕێكخراوه‌ كرێكارییه‌كان، ٩٠ كرێكاری كارخانه‌ی "شیری ئێران" له‌ مهاباد، سه‌ره‌ڕای دواخرانی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له‌ كار بێكار كراون.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، كارخانه‌ی "شیری ئێران" هه‌ڵكه‌وتوو له‌ مه‌ودای پێنج كیلۆمێتریی جادده‌ی "مهاباد ــ ورمێ" به‌ ٩٠ كرێكار، زیاتر له‌ سێ مانگه‌ داخراوه‌ و سه‌رجه‌م كرێكاره‌كانی له‌كار بێكار كراون. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌، كرێكارانی كارخانه‌ی "شیری ئێران" له‌ مهاباد چه‌ندین مانگه‌ كه‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان پێنه‌دراوه‌.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0