لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | ڕاگوێزرانی هاوڵاتییه‌ك بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ

ڕاگوێزرانی هاوڵاتییه‌ك بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
ڕاگوێزرانی هاوڵاتییه‌ك بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ

هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی گوندی "كۆنه‌ لاجان"، دوای ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران، گواسترایه‌وه‌ بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ و چارەنووسی هەروا نادیاره‌.
به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، "محەممەد ئیبراهیمی"، تەمەن ٥٠ ساڵ و خەڵكی گوندی "کۆنەلاجان"ی سەر بە شاری پیرانشار، دوای ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران، بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گوازرایەوە و لە کاتی لێپرسینه‌وه‌دا مافی گرتنی پارێزەری پێ نەدراوە. شایانی باسه‌، بنەماڵەكه‌ی، پاش بەدواداچوونی بەردەوامیان، ئاگادار کراونەتەوە کە ناوبراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێدا ڕاگیراوە و بەرپرسانی ئەم زیندانە بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندووە، کە "محەممەد ئیبراهیمی" هەتا کاتێکی نادیار مافی چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەسدا نییە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، محەممەد ئیبراهیمی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٣ی مانگی بەفرانبار به‌ تۆمه‌تی "هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم"، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر كرابوو.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0