لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | به‌رده‌وامی خۆپیشاندانی مامۆستایان له‌ سلێمانی

به‌رده‌وامی خۆپیشاندانی مامۆستایان له‌ سلێمانی

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
به‌رده‌وامی خۆپیشاندانی مامۆستایان له‌ سلێمانی

لە سلێمانی مامۆستایان دژی دواکەوتنی مووچەکانیان خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و بە رێپێوان چوونه‌ به‌رامبه‌ر بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ئه‌مشاره‌.
ڕاپۆرته‌كان له‌ سلێمانی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی ڕێبه‌ندان، بەشێک  لە مامۆستایانی سلێمانی دژی دواکەوتن و پێنەدانی مووچەکانیان ده‌ستیانداوته‌ كۆبوونه‌وه‌ و لە پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانییەوە تا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردی سلێمانی ڕێپێوانیان كردووه‌. هاوکات لە گەرمیانیش مامۆستایان دژی دواکەوتن و پێنەدانی مووچەکانیان كۆبوونه‌وه‌ و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد و داوایان كرد كه‌ موچەکانیان بەبێ پاشکەوت پێ بدرێت.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0