لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | گیان له‌ده‌ستدانی منداڵێكی دیكه‌ له‌ سه‌رپۆل زه‌هاب

گیان له‌ده‌ستدانی منداڵێكی دیكه‌ له‌ سه‌رپۆل زه‌هاب

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
گیان له‌ده‌ستدانی منداڵێكی دیكه‌ له‌ سه‌رپۆل زه‌هاب

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، منداڵێكی دیكه‌ له‌ منداڵانی بوومه‌له‌رزه‌ لێدراوی ئوستانی كرماشان، به‌ ناوی كارێن ئێلیاسی به‌ هۆی سه‌رما و نه‌بوونی ئیمكاناتی پزیشكی له‌ سه‌رپۆل زه‌هاب گیانی له‌ده‌ستدا.

كارێن ئێلیاسی منداڵێكی ٢ مانگه‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌ هۆی سه‌رمای زۆر و نه‌بوونی سه‌رپه‌نای گونجاو تووشی یاو و عفونه‌ت ببوو، به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی پزیشكی گیانی له‌ده‌ستدا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه ‌تا ئێستا چه‌ندین كه‌س له‌وانه‌ چه‌ند منداڵی بوومه‌له‌رزه‌ لێدراو به‌ هۆی سه‌رمای زۆر و نه‌بوونی سه‌رپه‌نا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. شایانی باسه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی بوومه‌له‌رزه‌ لێدراوی ئوستانی كرماشان دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ ٣ مانگ، هێشتا چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی كانێكسن. خه‌ڵكی هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كانی ئوستانی كرماشان به‌ تایبه‌ت سه‌رپۆل زه‌هاب و ئاوییه‌كانی هه‌روا له‌ به‌رق و ئاو بێبه‌شن و ژماره‌یه‌كیان به‌ هۆی نه‌بوونی سه‌رپه‌نای گونجاو ده‌بێت سه‌عاتی سه‌ردی شه‌و له‌ ژێر چادردا بمێننه‌وه‌. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ پله‌ی سه‌رمای ئه‌م ناوچانه‌ له‌ هه‌ندێك له‌ سه‌عاتی شه‌ودا ده‌گاته‌ چه‌ند ده‌ره‌جه‌ ژێر سفر.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0