لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | ئازادكرانی مۆزه‌فه‌ر ساڵح نیا هه‌ڵسوڕاوی كرێكاری

ئازادكرانی مۆزه‌فه‌ر ساڵح نیا هه‌ڵسوڕاوی كرێكاری

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
ئازادكرانی مۆزه‌فه‌ر ساڵح نیا هه‌ڵسوڕاوی كرێكاری

دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر "مۆزه‌فه‌ر ساڵح نیا" دوای ١٦ ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌ لایه‌ن ستادی خه‌به‌ری ئیتلاعاتی ڕژیم له‌ سنه‌ به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی ٢٠ ملیۆن تمه‌نی ئازاد كرا.
مۆزه‌فه‌ر ساڵح نیا هه‌ڵسوڕاوی كرێكاری و ئه‌ندامی هه‌یئه‌ت مودیره‌ی ئێتحادیه‌ی ئازادی كرێكارانی ئێران ڕێكه‌وتی ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له‌ لایه‌ن ستادی خه‌به‌ری ئیتلاعاتی ڕژیم له‌ سنه‌ به‌ هۆكاری نادیار ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و له‌م ماوه‌یه‌شدا له‌ هه‌مان شوێن له‌ گرتووخانه‌دا بوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ ئازادكرانی ئه‌م هه‌ڵسوڕاوه‌ كرێكارییه‌، دوو هه‌ڵسوڕاوی دیكه‌ له‌ شاری سنه‌ به‌ ناو "سۆهراب جه‌لالی" و "شه‌ریف ساعێدپناه" بانگهێشت كراون.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0