لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری له‌ هه‌رێمی كوردستان

چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری له‌ هه‌رێمی كوردستان

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری له‌ هه‌رێمی كوردستان

بەرپرسێكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه‌، بەهۆی بەردەوامیی قەیرانی دارایی و وەستانی دامەزراندنی دەرچووانی زانكۆ و مانەوەی ئاوارە و پەنابەران لەهەرێمی كوردستان، هەلی كار بە رێژەیەكی بەرچاو كەمی كردووە و رێژەی بێكاری دوو بەرامبەر زیادی كردووە. 
بەپێی لێكۆڵینه‌وه‌ی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان لە ساڵی ٢٠١٢ كە بە هاوكاریی دامەزراوەی "رەند" بۆ دیاركردنی رێژەی هێزی كار و بێكاری لە هەرێمی كوردستان كراوە، یەك ملیۆن و ٢٩٦ هەزار و ٧٠١ كەس، كاریان كردووه‌ و ١٠٢ هه‌زار و ٤٣٩ كەسیش كە دەكاتە ٧ و ٩ ده‌هۆمی له‌سه‌د بێكارن. بەڵام بەهۆی بەردەوامیی قەیرانی دارایی و پاشەكشێی كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان و وەستانی كار لە زۆربەی ژێر مه‌جمووعه‌كاندا، رێژەی بێكاری لە ساڵی ٢٠١٥ بۆ ١٣ و ٥٣ ده‌هۆمی له‌سه‌د بەرز بووەتەوە. لەكۆی ملیۆنێك و ٣٨٢ هەزار و ٢٥٦ كەس، ١٨٧ هەزار و ٢٢ كەس بێكارن. بەپێی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌، رێژەی بێكاری لە ساڵی ٢٠١٥ دا دوو هێندە زیادی كردووە. بەڵام بەشێك لە پسپۆڕانی ئابووری و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، پێیانوایە ئەو داتایانەی دەستەی ئامار و وەزارەتی كار راست نین و دەڵێن رێژەی بێكاری گەیشتووەتە ٢٠ له‌سه‌د. هه‌روه‌ها بەپێی ئاماری وەزارەتی كار، ٤٤ هەزار كرێكاری بیانی لە كوردستان هەن كە ٢٥ هەزار و ٨٧٨ كەسیان لە دوای سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی هاتوونەتە كوردستان.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0