لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی به‌خاك سپاردنی مام جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ سلێمانی

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی به‌خاك سپاردنی مام جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ سلێمانی

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی به‌خاك سپاردنی مام جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ سلێمانی

ته‌رمی مام جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی عێراق و سه‌رۆك كۆماری پێشووی عێراق ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له‌ شاری سلێمانی هه‌رێمی كوردستان به‌ به‌شدار سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ خه‌ڵكی كوردستان له‌ شاری سلێمانی به‌خاك سپێردرا. 
سه‌ره‌ڕای ڕاگیرانی په‌روازه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ سلێمانی كه‌ دوای به‌ڕێوه‌چوونی گشت پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه‌ داسه‌پا، فڕۆكه‌یه‌كی شیركه‌تی ئاسمانی عێراق ته‌رمی مام جه‌لال تاڵه‌بانی به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی له‌ ئاڵمانه‌وه‌ بۆ سلێمانی گواسته‌وه‌. ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌ له‌ حاڵێكدا به‌ڕێوه‌ چوو كه‌ فواد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆماری ئێستای عێراق، وه‌زیری ناوخۆی عێراق و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقیش به‌شدار بوون. جگه‌ له‌مه‌، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ته‌ جۆراوجۆره‌كان، ئه‌حزاب و جه‌ریاناتی سیاسی له‌ كوردستان له‌ پێشوازی له‌ ته‌رمی مام جه‌لالدا به‌شداریان كرد. له‌ ڕێوڕه‌سمی به‌خاك سپاردنی جه‌لال تاڵه‌بانیدا به‌شداربووان به‌سه‌ر تابووتی ناوبراودا كه‌ به‌ ئاڵای كوردستان پێچرابووه‌وه‌، چه‌پكه‌ گوڵیان دانا و سه‌رودی میلی عێراق و كوردستان خوێندرایه‌وه‌. مام جه‌لال تاڵه‌بانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو دوای ده‌وره‌یه‌كی نه‌خۆشی درێژماوه‌ له‌ ته‌مه‌نی ٨٤ ساڵیدا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی وڵاتی ئاڵمان گیانی له‌ده‌ستدا. له‌م مه‌راسمه‌دا هه‌روه‌ها هه‌یئه‌تێك له‌ كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ به‌ نیشانه‌ی ڕێزگرتن، له‌ شوێنی پێشوازی كردن له‌ ته‌رمی مام جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ و دواتر له‌ شوێنی به‌ خاك سپاردنی به‌شداریان كرد.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0