لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | دادگایی كرانی ئه‌فشین حسێن په‌ناهیی له‌ شاری سنه‌

دادگایی كرانی ئه‌فشین حسێن په‌ناهیی له‌ شاری سنه‌

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
دادگایی كرانی ئه‌فشین حسێن په‌ناهیی له‌ شاری سنه‌

بە پێی ڕاپۆرتی کومیتەی داکۆکی لە مافە مەدەنی، سیاسی و یاساییەکانی رامین حسێن‌پەناهیی، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی مانگی خەرمانان ڕایگه‌یاند كه‌ "ئەفشین حسێن‌پەناهیی" چالاکی مەدەنی لە دادسەرای ڕژیم له‌ شاری سنە دادگایی کرا.
"ئەفشین حسێن‌پەناهیی" لە دانیشتنی دادگایەکەی دا بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە و پلان داڕشتن له‌دژی نیزام" و "هاوكاری كردنی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم" مەحکووم و لەماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا سزاکەی پێ رادەگەیەندرێت. ناوبراو هەروەها بە هۆی نەبوونی پارێزەر، داکۆکی لە خۆی کردووە و سەرجەم ئەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵی رەدی کردووه‌تەوە و دەستبەسەرکردنی خۆی بە نایاسایی ناو بردووە. جێگای ئاماژەیە، ئەفشین حسێن‌پەناهیی پێشینەی هاوکاری لەگەڵ ئەنجوومەنە ژینگەپارێزیەکان دا هەیە و ساڵی ١٣٩٠یش لە جەریانی بەدواداچوون بۆ مەرگی گوماناوی براکەی "ئەشرەف حسێن پەناهیی" ده‌ستبه‌سه‌ر و بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە له‌دژی نیزام" سزای ساڵێک زیندانی بە سەر داسەپا.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0