لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | خۆكوژی خوێندكارێكی بواری پزیشكی له‌ مه‌ریوان به‌هۆكاری سیاسیی

خۆكوژی خوێندكارێكی بواری پزیشكی له‌ مه‌ریوان به‌هۆكاری سیاسیی

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
خۆكوژی خوێندكارێكی بواری پزیشكی له‌ مه‌ریوان به‌هۆكاری سیاسیی

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هه‌نگاو، شه‌وی دووشه‌ممه‌ له‌سه‌ر سێشه‌ممه‌ خوێندكارێكی ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ده‌ركرانی له‌ زانكۆ، له‌ ماڵی باوكی خۆی هه‌ڵواسی و گیانی له‌ده‌ستدا. 
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، شۆناسی ئه‌م خوێندكاره‌ "عه‌بدۆسه‌لام خۆشامه‌ن" و خه‌ڵكی ئاواییه‌كی شاری مه‌ریوان و دانیشتووی شارۆچكه‌ی جووجه‌سازی، ڕاگه‌یه‌ندراوه‌. ناوبراو ماوه‌ی پێنج ساڵ له‌ زانكۆ علووم پزیشكی ته‌ورێز خه‌ریكی خوێندن بوو كه‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌م زانكۆیه‌وه‌ به‌ بیانووی "بیروبۆچوونی سیاسی" له‌ زانكۆ ده‌ركراوه‌ و له‌ درێژه‌ی خوێندن بێبه‌ش كراوه‌. ئه‌م خوێندكاره‌ له‌ ناڕه‌ایه‌تیی به‌ كرده‌وه‌ی به‌رپرسانی زانكۆ و به‌هۆی هه‌ڵاواردنی سیاسیی كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0