لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی سازمانی ئاو و فازڵاوی ئوستانی كرماشان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی سازمانی ئاو و فازڵاوی ئوستانی كرماشان

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی سازمانی ئاو و فازڵاوی ئوستانی كرماشان

له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا، كرێكارانی سازمانی ئاو و فازڵاوی ئوستانی كرماشان به‌ مه‌به‌ستی پیگیری هه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان له‌ به‌رامبه‌ر ئوستانداری ڕژیم ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.
به‌ پێی ڕاپۆرتێك كه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خه‌رمانان بڵاوبووه‌وه‌‌، كرێكارانی سازمانی ئاو و فازڵاوی ئوستانی كرماشان له‌ ماوه‌ی ڕۆژه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردوودا له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ مه‌ترسی ده‌ركرانیان، ئاستی له‌ خواره‌وه‌ی حقووق و نه‌درانی چه‌ندین مانگ هه‌قده‌ست ، له‌ به‌رامبه‌ر ئوستانداری كرماشان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌. ڕاپۆرته‌ سه‌ره‌تاییه‌كان باس له‌ ده‌ستبه‌رسه‌ر كرانی دوو كه‌س له‌ كرێكارانی ناڕازیی له‌ لایه‌ن هێزه‌ نیزامیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام دواتر له‌ لایه‌ن كارگێڕانی ڕژیمه‌وه‌ وه‌درۆخراویه‌وه‌‌. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ‌ده‌كه‌ن كه‌ به‌ دوای كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی سازمانی ئاو و فازڵاوی ئوستانی كرماشان، بڕه‌ پووڵێك له‌ لایه‌ن سازمانی ئاو و فازڵاوی ئه‌م ئوستانه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی درانی هه‌قده‌ستی كرێكاران خراوه‌ته‌ حیسابی په‌یمانكارانه‌وه‌.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0