لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | میلیتاریزه‌كردنی شاری ڕه‌به‌ت له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم

میلیتاریزه‌كردنی شاری ڕه‌به‌ت له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
میلیتاریزه‌كردنی شاری ڕه‌به‌ت له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیم

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، به‌دوای بانگهێشتی كۆمه‌ڵێك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تیی شاری ڕه‌به‌ت بۆ كۆبوونه‌وه‌ و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ئاست كوشتنی كۆڵبه‌ران، هێزه‌كانی ڕژیم به‌جێگیربوون له‌ شوێنه‌ هه‌ستیاره‌كان پێشیان به‌ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ گرت.
به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، به‌دوای بانگهێشتی كۆمه‌ڵێك له‌ هه‌ڵسووڕاوانی مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تیی شاری ڕه‌به‌ت بۆ كۆبوونه‌وه‌ و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ئاست كوشتنی كۆڵبه‌ران، بڕیاروابوو كاتژمێر ٥ی ئێوارێ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ چوارڕێیانی شاره‌داریی كۆببنه‌وه‌ و له‌ئاست كوشتنی كۆڵبه‌ران ناڕه‌زایه‌تیی ده‌رببڕن، به‌ڵام هێزه‌كانی دژه‌ شۆڕش و هێزه‌ ئینتزامیی و لیباس شه‌خسییه‌كان پێش له‌ به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه،‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ئه‌مشاره‌ جێگیر ببوون و پێشیان به‌ هه‌ر جۆره‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خه‌ڵك گرت.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0