لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌ش بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی شاری بانه

بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌ش بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی شاری بانه

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌ش بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی شاری بانه

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، بەڕێوەبەرانى خۆبەڕێوەبەرایى دێمۆکراتیکى کۆبانێ و ڕێکخراوە مەدەنییه‌كان لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەوانیدا، لە ناوەندى ئەنجوومەنى خۆبەڕێوەبەریى دێمۆکراتیکى کۆبانێ ڕاگەیاندراوێکى هاوبەشیان بۆ پشتیوانیکردن لە خۆپیشاندانەکانى خه‌ڵكی شاره‌كانی کوردستان و کۆڵبەران بڵاوکردەوە. 
ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن "خالید بەرکەل" جێگرى سەرۆکی خۆبەڕێوەبەرایى کۆبانێ خۆێندرایەوە و تێیدا هاتووە، "مێژووى کوشتن و لەسێدارەدانى کچان و کوڕانى چالاکوان لە ئێران و بە تایبەتى لە سەردەمى دەسەڵاتى ئیسلامیدا درێژەى هەیە و ڕۆژ بە ڕۆژیش بەرەو قورسى و خراپتربوون دەڕوات". لەو ڕاگەیاندراوە هاوبەشەدا ئەوەش هاتووە، "دەستدرێژیى ڕژێمی كۆماری ئیسلامیی بۆ سەر ژنان و پێشێلکارییەکانى مافەکانى مرۆڤ بە هەموو شێوەیەک بەردەوامیى هەیە. ڕژیمى كۆماری ئیسلامیی لە دژى هەموو هەوڵەکانە بۆ ژیانی هاوبەش، کە جه‌ماوه‌ر دەیەوێت بەرەو پێشەوەى ببات. ئەم ڕژیمە گوشار و کوشتن پێشدەخات و لە بەرامبەر داواى ئازادی و هەوڵە هاوبەشەکاندا و دەستدرێژى و کردەوەی دژە مرۆییانەش زیاد دەکات". لەو ڕاگەیاندراوە هاوبەشەدا ئەوەش خراوەتەڕوو كه‌ "دانیشتوانی بانە لە دژى ئەو کردەوەیە کاردانەوەیان نیشان دا و توڕەیى خۆیان ده‌ربڕی. ڕژیم بە کۆپتەر و هێزى سەربازیى هێرشیان کردە سەر خه‌ڵك و بەو کارەیان مەترسیى ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییەکى دیكه‌یان درووستکرد و بەداخەوە لە دژى ئەو کردەوانە هەندێک لایەن و ڕێکخراوەکانى بوارى مافەکانى مرۆڤ بێدەنگ و کەمتەرخەم بوون". لە کۆتایى ڕاگەیاندراوەکەى خۆبەڕێوەبەریى دێمۆکراتیکى کۆبانێ و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی کۆبانێدا هاتووە، "بێگومان خۆڕاگریى ئازادیخوازان کۆتایى بە تێزى دەسەڵاتداران و نەتەوە دەوڵەت لە ئێران و تورکییه‌ دەهێنێت و هەڵیاندەوەشێنێتەوە. خه‌ڵك بە کوشتن لە ناو ناچێت و بێگومان خۆڕاگریى جه‌ماوه‌ر سەردەکەوێت".

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0