لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | به‌ڕێوه‌چوونی شانۆیه‌كی سه‌ر شه‌قام بۆ پشتیوانی له‌ كۆڵبه‌ران له‌ مه‌ریوان

به‌ڕێوه‌چوونی شانۆیه‌كی سه‌ر شه‌قام بۆ پشتیوانی له‌ كۆڵبه‌ران له‌ مه‌ریوان

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
به‌ڕێوه‌چوونی شانۆیه‌كی سه‌ر شه‌قام بۆ پشتیوانی له‌ كۆڵبه‌ران له‌ مه‌ریوان

ە گوندى "نێ"ى سه‌ر به‌ شارى مەریوان بۆ پشتیوانى لە کۆڵبەران و خستنەڕووى ژیانى قورسى کۆڵبەران، شانۆیەکى سەر شەقام لەلایەن بەشێک لە هونەرمەندان و گەنجانى ئەو ناوچەیەوە بەڕێوەچوو.
بەپێى ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، گروپى شانۆى سەرشەقام لە مەریوان شانۆیى "نان و کۆڵبەرى"یان لە گوندى "نێ"ى شارى مەریوان بۆ پشتیوانی لە کۆڵبەران بەڕێوەبرد کە ژمارەیەکى زۆر لە خەڵکى نێ و گوندەکانى دەوروبەری و شارى مەریوان تیایدا ئامادە بوون. لە شانۆکەدا چەند ئەکتەرێک کە باریان بە کۆڵەوەبوو، دۆخى کۆڵبەرانیان خسته‌ڕوو و یەکێک لەو کەسانە کە سەمونێکى گەورەى بەسەر پشتەوەیە بە گۆڕەپانەکەدا دەسوڕێتەوە و ئەکتەرێکى تریش کە بارێكی دیكه‌ی بە کۆڵەوەبوو بە سازەکەى گۆرانى بۆ کۆڵبەڕان ده‌ژه‌نی. شایانی باسه‌ وتنى گۆڕانیى "ژیانى ئەمڕۆم دەفرۆشم، بۆ کڕینی نانى سبەى" شانۆکەى سەرنجڕاکێشتر کردبوو. پێویسته‌ ئاماژه‌ بكرێت كه‌ شانۆى سەر شەقام لە مەریوان، ساڵانە بەڕێوەدەچێت و بووەتە شانۆییەکى نێودەوڵەتى و لە چەند وڵاتەوە شانۆکاران بەشداریى تێدا دەکەن.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0