لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | مه‌حكووم كردنی ته‌قه‌كردن له‌ كۆڵبه‌ران له‌ لایه‌ن كانوونی پارێزه‌رانی كوردستان

مه‌حكووم كردنی ته‌قه‌كردن له‌ كۆڵبه‌ران له‌ لایه‌ن كانوونی پارێزه‌رانی كوردستان

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
مه‌حكووم كردنی ته‌قه‌كردن له‌ كۆڵبه‌ران له‌ لایه‌ن كانوونی پارێزه‌رانی كوردستان

"ئۆمید ڕەشیدی" بەرپرسی کانوونی پارێزەرانی کوردستان ڕاگەیاند، "لە نیزامیی حقووقی ئێران، بەکاربردنی چەک لە لایەن هێزە نیزامییەکان و پولیس، یاسا و ڕیسایەکی تایبەتی هەیە".
ناوبراوە لە وتووێژێکدا لەگەڵ هه‌واڵنێریی حكومه‌تی "ئیلنا" ئەوەی خستەڕوو، لە کاتی پێوست بەکارهێنانی چەک دەبێ بە پێی یاسای پەیوەندیدار بە "یاسای بەکاربردنی شێوازی چەک" لەبەرچاو بگیردرێت و لە بەرچاونەگرتنی ئەو ڕێسایە لە بەرانبەر کوشتنی هاوووڵاتییان، دەبێتە هۆی سزای دیەی و زیندان". بەرپرسی کانوونی پارێزەرانی کوردستان دەشڵێت، "تەقە کردنی لە هاووڵاتییان بە گشتی قەدەغەیە و ئەم هەوڵەی مەئمووران، هاوکات بە قەتڵی بە ئەنقەست بە ئەژمار دێت". ناوبراو وتیشی، یەکەمین و سەرەکیی‌ترین مافی کۆڵبەرانی لە کوردستان، مافی ژیان و پاراستنی گیانی ئەوانە. ناوبراو هەروەها جه‌ختی کردەوە، "کوشتنی بەردەوامی کۆڵبەران لە ڕوانگەی ئێمەوە بەرانبەرە لەگەڵ کوشتنی بە ئەنقەست و نابێت چاوپۆشی لێ بکرێت و بەڕێوەبردنی درووستی یاسا، دەبێتە هۆی بەڕێوەچوونی دادپەروەری و پاراستنی ئەمنییەت".

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0