لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی دوو هاوڵاتیی شاری مه‌ریوان

نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی دوو هاوڵاتیی شاری مه‌ریوان

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
نه‌بوونی زانیاری له‌ چاره‌نووسی دوو هاوڵاتیی شاری مه‌ریوان

به‌دوای تێپه‌ڕبوونی زیاد له‌ سێ مانگ به‌سه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو لاوی شاری مه‌ریوان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه‌، هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌ چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.
به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، "ئه‌میر ئه‌رژه‌نگی" ٢١ ساڵ ته‌مه‌ن و "باست ئه‌فشار" ١٩ ساڵ ته‌مه‌ن كه‌ سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر له‌ مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، هه‌روا له‌ گرتووخانه‌دا ڕاگیراون و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ بنه‌ماڵه‌كانیان چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌تیی و قه‌زاییه‌كانیان كردووه‌، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كی درووستیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م دوو لاوه‌ی ئاوایی "نێ"ی سه‌ر به‌ شاری مه‌ریوان له‌ به‌رواری ٢٤ی مانگی جۆزه‌ردان به‌ تۆمه‌تی " هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم" له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانی سپا ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونه‌ته‌وه‌.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0