لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له‌دژی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ژینگه‌پارێزێك له‌ كه‌لار

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له‌دژی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ژینگه‌پارێزێك له‌ كه‌لار

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له‌دژی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ژینگه‌پارێزێك له‌ كه‌لار

ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكوانانی‌ ژینگه‌ له‌ ده‌ربه‌ندیخان و كه‌لار له‌ دژی‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی‌ چالاكوانێكی‌ ژینگه‌ كۆبووبونه‌وه‌ و داوایان كرد به‌جێی سزادانی‌ پارێزه‌رانی‌ ژینگه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ سزا بدرێن كه‌ سروشت ده‌شێوێنن.
"سارا سه‌ردار" پارێزه‌ری‌ ژینگه‌ و به‌شداربووی‌ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ رایگه‌یاند، چالاكوانێكی‌ ژینگه‌ له‌ ده‌ربه‌ندیخان به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌ گرتبوو، كه‌ گوایه‌ سزای راوچییه‌كانی سنووره‌كه‌ نادات، ماوه‌ی‌ پێنج ڕۆژه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌. وتیشی‌، له‌ بری‌ پارێزه‌رانی‌ ژینگه‌، ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ سزا بدرێن كه‌ ده‌ستدرێژی‌ ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ژینگه‌ و سروشت ده‌شێوێنن. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكوانانی مه‌ده‌نی و پارێزه‌رانی‌ ژینگه‌ له‌ كه‌لار كۆبوونه‌وه‌ و داوایانكرد "سه‌روه‌ر قه‌ره‌داغی"‌ چالاكوانی‌ ژینگه‌ ئازاد بكرێت.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0