لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | په‌یوه‌ست بوونی پۆلێكی دیكه‌ له‌ كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕ به‌ ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌

په‌یوه‌ست بوونی پۆلێكی دیكه‌ له‌ كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕ به‌ ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
په‌یوه‌ست بوونی پۆلێكی دیكه‌ له‌ كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕ به‌ ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌

رۆژی هه‌ینی ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژ‌‌، پۆلێكی دیكه‌ له‌ كچان و كوڕانی تێكۆشه‌ر پاش تێپه‌ڕ كردنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی ده‌وره‌ی سیاسی ـــــ نیزامی له‌ ئاموزشگای پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ به‌ ریزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه‌ په‌یوه‌ست بوون. 
ڕیزی به‌رنامه‌كانی ئه‌م مه‌راسمه‌ له‌ لایه‌ن هاوڕێ "كاروان بالكده‌ری" ڕاگه‌یه‌ندرا. ئه‌م مه‌راسمه‌ سه‌ره‌تا به‌ سرودی ئه‌نترناسیوناڵ ده‌ستی پێكرد و پاشان بۆ رێزگرتن له‌ یادوبیره‌وه‌ری سه‌رجه‌م گیان به‌ختكردووانی رێگای ئازادی و سوسیالیزم ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی راگیرا. بێده‌نگییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن موجری به‌رنامه‌كه‌وه‌ به‌ كۆپله‌ شێعرێك، شكێندرا. پاشان به‌ بۆنه‌ی چه‌كدار بوونی په‌لی هاوڕێی گیان به‌ختكردوو " محه‌ممه‌د فه‌ره‌ج زاد" هاوڕێ مێهدی حۆسه‌ینی به‌رپرسی ئاموزشگای پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌ڵه وتارێكی پێشكه‌ش كرد. به‌دوای وتاره‌كه‌ی هاوڕێ "مێهدی"دا له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئاموزشگاوه‌ هاوڕێیانی تازه‌ پێشمه‌رگه‌، كارت و چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تیان پێدرا و سرودی "حیزبی خه‌باتكار"یان پێشكه‌ش كرد. دواتر هاوڕێی تازه‌ پێشمه‌رگه‌ "نیما عه‌زیزپوور" به‌ نوێنه‌رایه‌تی له‌ لایه‌ن هاوڕێیانی هاوده‌وره‌ی، وتارێكی پێشكه‌ش كرد. دواتر مه‌راسمه‌كه‌ له‌ نێو شادی و خۆشی به‌شداربووان كۆتایی پێهات.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0