لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی كێوی شاهۆ له‌ لایه‌ن خه‌ڵكی خه‌باتكار و چالاكانی ژینگه‌ پارێزی كوردستان

کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی كێوی شاهۆ له‌ لایه‌ن خه‌ڵكی خه‌باتكار و چالاكانی ژینگه‌ پارێزی كوردستان

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
کوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی كێوی شاهۆ له‌ لایه‌ن خه‌ڵكی خه‌باتكار و چالاكانی ژینگه‌ پارێزی كوردستان

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خه‌ڵكی خه‌باتكار و چالاكانی ژینگه‌ پارێزی كوردستان، خۆیان هه‌ستاون بۆ كوژاندنه‌وه‌ی كێوی شاهۆ.
ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی به‌ بیانووی مانۆڕی نیزامی به‌ری به‌ ئاماده‌ بوونی خه‌ڵك بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ گرتووه‌ و ڕایگه‌یاندبوو، خه‌ڵك له‌ سه‌عاتی ٣ دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٨ی مانگی گه‌لاوێژ به‌دواوه‌ ده‌توانن بچن ئاگره‌كه‌ بكوژێننه‌وه‌. دوای ئاگر تێبه‌ردانی كێوی شاهۆ و ده‌وروبه‌ری له‌ مه‌ودای نێوان ناوچه‌ی مه‌ریوان، سنه‌ و كامیاران و داواكاری چالاكانی ژینگه‌ پارێز بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌، چه‌ندین تیمی ئاگر كوژێنه‌وه‌ پێكهاتوو له‌ هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و چالاكانی ژینگه‌ پارێزی شاره‌كانی سنه‌، كامیاران، مه‌ریوان و دێهگۆلان، به‌ مه‌به‌ستی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ خۆیان گه‌یانده‌ شوێنه‌كه‌. شیاوی باسه‌ ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كان له‌ دارستانه‌كانی كوردستان هه‌موو جارێك له‌ لایه‌ن سپا و هێزه‌كانی سه‌ر به‌ سپاوه‌ به‌ بیانووی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌م نمونه‌یه‌ی دوایی سپا بۆ به‌رگرتن له‌ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ له‌ لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه‌، گرینگترین به‌ڵگه‌ بۆ ئه‌نجام دانی ئه‌م ئاگرانه‌ له‌ لایه‌ن سپایه‌.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0