لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | دژایه‌تیی ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌ كوردستانی سورییه‌

دژایه‌تیی ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌ كوردستانی سورییه‌

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
دژایه‌تیی ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن له‌ كوردستانی سورییه‌

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ری سورییه‌ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی هێزه‌ خه‌باتكاره‌كانی كوردستان له‌ باكووری سورییه‌ی‌ وه‌كوو "گاڵته‌یه‌ك" ناو لێبرد و وتی كه‌ ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ئیزن نادات یه‌كگرتوویی سورییه‌ كه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سورییه‌ له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێریی ڕۆیتێرز وتوویه‌تی كه‌ ده‌وڵه‌تی سورییه‌ دره‌نگ یا زوو حاكمیه‌تیی خۆی به‌سه‌ر ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی باكوری سورییه‌ ده‌سه‌پێنێت. كوردستانی سورییه‌ یان "ڕۆژئاوا" باكوری سورییه‌ له‌ خۆی ده‌گرێت. به‌شێك له‌ پارێزگاكانی حه‌سه‌كه‌، ڕه‌قه‌ و حه‌ڵه‌ب له‌ ژێر كونتڕۆڵی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل دایه‌. ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌ سێ واحێدی كانتۆنی جه‌زیره‌، كانتۆنی كۆبانێ و كانتۆنی عه‌فرین دابه‌ش كراوه‌ و به‌ شێوه‌ی خوبه‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ ده‌كرێت. یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و ئه‌ڕته‌شی ئازادی سورییه‌ به‌ ڕێبه‌ری ئه‌مریكا هاوپه‌یمانێتیه‌كیان پێك هێناوه‌ و هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاقمی داعش له‌ شاری ڕه‌قه‌ له‌ باكووری سورییه‌ وه‌ده‌ر بنێن. له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه‌ له‌ ڕه‌قه‌، باسی داهاتووی باكووری سورییه‌ هه‌مدیسانه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ گۆڕێ. هێزه‌ خه‌باتكاره‌كانی كوردستان ده‌ڵێن به‌نیازی جیایی له‌ سورییه‌یان نییه‌، به‌ڵام به‌ دوای حكومه‌تێكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فێدڕاڵ له‌ باكووری سورییه‌ن.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0