لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | ڕێزگرتن له‌ یادی هاوڕێ ڕه‌حمان نه‌جات و فه‌ڕۆخ ئه‌مجه‌دیان له‌ شاری كۆڵن

ڕێزگرتن له‌ یادی هاوڕێ ڕه‌حمان نه‌جات و فه‌ڕۆخ ئه‌مجه‌دیان له‌ شاری كۆڵن

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
ڕێزگرتن له‌ یادی هاوڕێ ڕه‌حمان نه‌جات و فه‌ڕۆخ ئه‌مجه‌دیان له‌ شاری كۆڵن

به‌ پێی ڕاپۆرتی ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی "حیزبی كۆمۆنیستی ئێران واحیدی كۆڵن"، ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ٥ی مانگی ئووت، ڕێوڕه‌سمێك به‌بۆنه‌ی ڕێزگرتن له‌ یاد و بیره‌وه‌ری دوو كۆمۆنیستی په‌یگیر و خه‌باتكاری ناو ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، هاوڕێیان "ڕه‌حمان نه‌جات" و "فه‌ڕۆخ ئه‌مجه‌دیان" به‌ به‌شداریی ژوماریه‌كی زۆر له‌ هاوڕێیانی حیزبی، لایه‌نگران و دۆستانی كۆمه‌ڵه‌ و نوێنه‌رانی ڕه‌وت و پارته‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ به‌ڕێوه‌چوو.
ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ ماڕشی جیهانیی چینی كرێكار و ڕاگرتنی یه‌ك ده‌قه‌ بێده‌نگی بۆ یادی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی ڕێبازی سۆسیالیسم و ئازادیی مرۆڤه‌كان له‌ كۆت و زنجیر و نایه‌كسانیی ده‌ستی پێكرد. پاشان پارچه‌ شێعرێك له‌ لایه‌ن "ناسر كه‌ریمی"یه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌. له‌درێژه‌دا "چیا محه‌ممه‌دی" چه‌ند دیمه‌نێكی له‌ ژیاننامه‌ و خه‌باتی هاوڕێ "فه‌ڕۆخ ئه‌مجه‌دیان" ناسرا و به‌ "مامه‌ فڕۆخ" باس كرد. پاشان "هه‌ڵمه‌ت پایبه‌ندی" قسه‌وباسێكی له‌سه‌ر هه‌وڵ و په‌یگیرییه‌كانی هاوڕێ "ڕه‌حمان نه‌جات" له‌ هه‌موو بواره‌كانی خه‌بات له‌ كوردستان و ته‌شكیلاتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرد و به‌دوایدا برای هاوڕێ ڕه‌حمان واته‌ "حسێن نه‌جات" سه‌باره‌ت به‌ بیره‌وه‌رییه‌كان و شۆڕشگێڕیی هاوڕێ ڕه‌حمان قسه‌وباسی كرد. له‌درێژه‌دا هاوڕێ "ڕه‌حمان ئه‌رغه‌وانی"، "وریا ئه‌حمه‌دی"، "جه‌لال ناوه‌" و "شنۆ ئه‌حمه‌دی" به‌ڕیز چه‌ندین بیره‌وه‌ریان سه‌باره‌ت به‌ یادی هاوڕێ ڕه‌حمان بۆ به‌شداربووان باس كرد. له‌ كۆتاییدا "به‌كر له‌گزی" سروودێك بۆ یادی ئه‌م دوو هاوڕێ كۆمۆنیست و خه‌باتكاره‌ خوێندنه‌وه‌.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0