لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده‌كردن و ڕێزگرتن له‌ هاوڕێ ڕه‌حمان نه‌جات ‌‌

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده‌كردن و ڕێزگرتن له‌ هاوڕێ ڕه‌حمان نه‌جات ‌‌

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده‌كردن و ڕێزگرتن له‌ هاوڕێ ڕه‌حمان نه‌جات ‌‌

دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، له‌ دوو ڕێوڕه‌سمی جیاوازدا، ڕێوڕه‌سمی ئه‌سپه‌رده‌كردن و ڕێزلێنان له‌ هاوڕێ "ڕه‌حمان نه‌جات" له‌ شاری سلێمانی و له‌ مه‌قه‌ڕری ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ به‌ڕێوه‌چوو.
ته‌رمی هاوڕێ "ڕه‌حمان نه‌جات" له‌ ڕێوڕه‌سمێكی پڕ له‌ هه‌ست و سۆز بۆ ئه‌و ئازیزه‌ له‌ سه‌رشانی هاوڕێیان و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌ به‌شداریی ژوماره‌یه‌كی زۆر له‌ پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری سلێمانی له‌ پاڵ هاوڕێیانی گه‌یانبه‌ختكردووی گوردانی شوان ماڵ ئاوایی لێكرا و ئه‌سپه‌رده‌ كرا. دواجار له‌ سه‌عاتی ٥ی دوانیوه‌ڕۆ ڕێوڕه‌سمی ڕێزلێنان له‌ هاوڕێ "ڕه‌حمان نه‌جات" له‌ مه‌قه‌ڕریی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ به‌ به‌شداریی ژوماره‌یه‌ك له‌ نوێنه‌رانی حیزبه‌ سیاسییه‌كانی كوردستانی ئێران و هه‌رێمی كوردستان و هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ و دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و هاوڕێیانی پێشمه‌رگه‌ به‌ڕێوه‌چوو. ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ سه‌ره‌تا به‌ سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ له‌ لایه‌ن كۆڕی سروودی كۆمه‌ڵه‌وه‌ ده‌ستی پێكرد و به‌ شوێنیدا بۆ یادی ئازیزیی هاوڕێ "ڕه‌حمان" و هه‌موو ڕێبوارانی گیانبه‌ختكردووی هاوڕێ ڕه‌حمان ده‌قیقه‌یه‌ك بێده‌نگی ڕاگیرا. پاشان هاوڕێ "ئیبراهیم عه‌لیزاده‌"، چه‌ند دیمه‌نێكی له‌ ژیان و خه‌باتی هاوڕێ "ڕه‌حمان نه‌جات" بۆ به‌شداربووان باس كرد. له‌درێژه‌دا په‌یامی هاوده‌ردی حیزب و لایه‌ن سیاسییه‌كان خوێندرایه‌وه‌. له‌ كۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، "ئارام نه‌جات" كوڕی هاوڕێ ڕه‌حمان له‌ وته‌یه‌كی به‌سۆزدا باسی له‌ پێوه‌ندی خۆی و باوكی كرد و هه‌روه‌ها سپاسی هاوخه‌می و هاوده‌ردی به‌شداربووانی كرد. به‌شی كۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی سروودێك كۆتایی پێهات.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

1.00