لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | ئێعدامی لانیكه‌م دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی ورمێ

ئێعدامی لانیكه‌م دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی ورمێ

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
ئێعدامی لانیكه‌م دوو به‌ندكراو له‌ زیندانی ورمێ

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ دوو به‌ندكراو به‌ تۆمه‌تی "تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ مه‌واددی مۆخه‌ددێر" له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ ئێعدام كران.
ئه‌م به‌ندكراوانه‌ كه‌ له‌ سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی هه‌ڵگرتن و ڕاگرتنی مه‌واددی مۆخه‌ددێر ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كرابوون، ڕۆژی هه‌ینی به‌مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه‌ درهێنانی حوكمه‌كه‌یان وێڕای به‌ندكراوێكی دیكه‌ بۆ سلووله‌ تاكه‌كه‌سییه‌كانی ئه‌م زیندانه‌ گوازرانه‌وه‌ و سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه‌ حوكمی دوو كه‌سیان به‌كرده‌وه‌ ده‌رهات. شیاوی باسه‌ له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی دوایشدا سێ به‌ندكراوی دیكه‌، به‌ تۆمه‌تی "تاوانه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌ مه‌واددی مۆخه‌ددێر" به‌مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی حوكمی ئێعدامه‌كه‌یان ڕاپێچی سلووله‌ تاكه‌كه‌سییه‌كانی زیندانی پارسیلۆنی خۆڕه‌م ئاباد كرابوون.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0