لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | پەیامی هاوخەمی بەبۆنەی مەرگی ناوەختی کاک ڕەحمان نەجات

پەیامی هاوخەمی بەبۆنەی مەرگی ناوەختی کاک ڕەحمان نەجات

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
پەیامی هاوخەمی بەبۆنەی مەرگی ناوەختی کاک ڕەحمان نەجات

 هاوڕێیانی بەڕێز لە کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران!

لەگەڵ ڕێز و سڵاو!

بە داخەوە هەواڵی مەرگی ناوەختی کاک ڕەحمان نەجات، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەمان پێگەیشت و ئەم ڕووداوە تاڵ و ناخۆشە دڵگرانی کردین.

بێگومان مەرگی تێکۆشەرێکی سیاسیی وەک کاک ڕەحمان نەجات بۆ ڕێکخراوی کۆمەڵە خەسارێک و بۆ ئێمەش جێی داخ و کەسەرە، بەڕێزیان خەباتکارێکی بەوەجی ڕیزەکانی کۆمەڵە بوو کە ژیانی لە پێناو خەبات بۆ خەڵکی زەحمەتکێش و ڕزگاریی کرێکاران دانا.

 هەر بەو بۆنەیەوە بە ناوی سەرجەم تێکۆشەرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەموو ئێوە هاوسەنگەرانی لە کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دەکەین.

ناو و یاد و بیرەوەریی کاک ڕەحمان نەجات و نیزیک بە چوار دەیە خەبات و تێکۆشانی لە دڵی هاوڕێ و هاوسەنگەرانیدا هەر بە زیندوویی و درەوشاوەیی دەمێنێ.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستان

سکرتاریا

24ی پووشپەڕی 1396

 

 

 

 

 

Secretariat Of Kurdistan    Democratic Party  KDP –IRAN

 

Tel: 009647710232544,

 

009647503159064

 

                                                                                                                                                                                                                                  

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0