لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | كۆبوونه‌وه‌ی‌ ناڕه‌زایه‌تیی‌ خوازیارانی مه‌سكه‌نی‌ مێهر له‌ سنه‌ و كرماشان

كۆبوونه‌وه‌ی‌ ناڕه‌زایه‌تیی‌ خوازیارانی مه‌سكه‌نی‌ مێهر له‌ سنه‌ و كرماشان

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
كۆبوونه‌وه‌ی‌ ناڕه‌زایه‌تیی‌ خوازیارانی مه‌سكه‌نی‌ مێهر له‌ سنه‌ و كرماشان

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ، ژماره‌یه‌ك له‌ خوازیارانی مه‌سكه‌نی مێهر له‌ شاره‌كانی سنه‌ و كرماشان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ڕاده‌ست نه‌كرانی واحیده‌كانیان و هه‌روه‌ها نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌كانیان ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.
به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، كۆمه‌ڵێك له‌ خوازیارانی مه‌سكه‌نی‌ مێهر له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ ڕاده‌ست نه‌كردنی واحیده‌كانیان له‌ ناوچه‌ی‌ "دگەران"ی‌ شاری سنه‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی‌ و خوازیاری‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ پووڵه‌كانیان بوون. هه‌روه‌ها له‌ شاری‌ كرماشانیش به‌شێك له‌ سه‌رمایه‌گوزارانی‌ پڕۆژه‌كانی‌ مه‌سكه‌نی‌ مێهر به‌ هۆی‌ ته‌وانه‌كردن و دابین نه‌كرانی‌  شوێنه‌كانی‌ نیشته‌جێ بوونیان‌ له‌ به‌رامبه‌ر دادگوسته‌ریی ئه‌مشاره‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ پاره‌كانیان بوون.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0