لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی هاوڵاتییه‌ك له‌ شاری سه‌قز

هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی هاوڵاتییه‌ك له‌ شاری سه‌قز

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی هاوڵاتییه‌ك له‌ شاری سه‌قز

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی مانگی پووشپەڕ، سزای له‌ سێدارە دانی "عەبدوڵڵا پۆشتکار"، به‌ندكراوی دانیشتووی شاری سەقز کە بە تۆمەتی "کوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی" بۆ ماوەی حەوت ساڵ له‌ زیندان ڕاگیرابوو لە دواساتەکانی بەڕێوەچوونی حوکمەکەی، بنەماڵەی كوژراوەکە، بكوژی كچەكەیان بەخشی و ڕێگریان لە بەڕێوەچوونی ئه‌م ئێعدامه‌ کرد.
ئەم هەڵمەتە مرۆڤدۆستانەیە، واتە رازی کردنی بنەماڵەی کوژراوەکە بۆ پێشگرتن لە ئێعدامی ئەم هاوڵاتییه‌ بە هەوڵی ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکانی مەدەنیی شاری سەقز ئەنجامدرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ لە ماوه‌ی یەک، دوو ساڵی رابردوودا، هەڵمەتی لەم شێوەیە لە شارەکانی کوردستان پەرەیسەندووە و هه‌تا ئێستا چەندین به‌ندكراوی مەحکووم بە ئیعدام لە ژێر پەتی سێدارە لە لایەن بنەماڵەی كوژراوه‌كانه‌وه‌ بەخشراون.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0