لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌ كانتۆنی کۆبانێ

درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌ كانتۆنی کۆبانێ

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌ كانتۆنی کۆبانێ

بە هەزاران هاوڵاتی كانتۆنی كۆبانێ لە دژی هێرشەكانی ئه‌ڕته‌شی توركییه‌ بۆ سەر كانتۆنی عەفرین ڕژانە سەر شەقامەكان و له‌ڕێگه‌ی وتنه‌وه‌ی چەندین درووشم، تۆپبارانەكانی ئەو وڵاتەیان بۆ سەر عەفرین مه‌حكووم كرد.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، بۆ پشتیوانی لە كانتۆنی عەفرین، بە هەزاران هاوڵاتیی له‌ كۆبانێ لە دژی هێرشەكانی ئه‌ڕته‌شی توركییه‌ بۆ سەر عەفرین ڕژانە سەر شەقامەكان و خۆپیشاندانیان كرد. جگە لە هاوڵاتیانی كانتۆنی كۆبانێ‌، بەرپرسانی "یەپەگە" و "یەپەژە" و بەرپرسانی ڕۆژئاوا بەشداریی خۆپیشاندانەكەیان كرد و له‌ڕێگه‌ی وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك، "بژی خەباتی عەفرین" و "عەفرین ناكەوێت" هیرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركییه‌یان مه‌حكووم كرد. بەشداربووانی خۆپیشاندانەكە جەختیان كردەوە، هێرشەكانی توركییه‌ و چەكدارانی سەر بەو وڵاتە بۆ سەر عەفرین بۆ رێگرتن لە بەرەو پێشچونی زیاتری خۆبەڕێوەبەرێتی عەفرین و ئەزمونی ڕۆژئاوای كوردستانه‌ و هه‌روه‌ها ڕایانگەیاند، ئەگەر تورکییه‌ بەردەوامبێت له‌ هه‌وڵه‌كانی، ئه‌وه‌ لە زەلکاوى بەرگرى کانتۆنى عەفریندا دەخنكێت.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0