لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی بۆ پشتیوانی له‌ ڕامین حسێن په‌ناهیی له‌ برووكسێل

خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تیی بۆ پشتیوانی له‌ ڕامین حسێن په‌ناهیی له‌ برووكسێل

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font

ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی مانگی پووشپه‌ڕ، لە سەر داوای کومیتەی داکۆکی لە مافە مەدەنیی، سیاسیی و یاساییەکانی "ڕامین حسێن پەناهی" به‌ندكراوی سیاسی، خۆپیشاندانێك لە به‌رامبه‌ر پەرلەمانی یەکێتیی ئۆرووپا لە شاری برووکسێل بەڕێوەچوو.
ئەم خۆپیشاندانه‌ بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکانی سیاسیی و مەدەنیی دانیشتووی وڵاتانی ناوەندی ئۆرووپا و نوێنەری حیزب و لایەنە سیاسیی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بەڕێوەچووە. بەشداربووان لەم خۆپیشاندانه‌دا بە هەڵگرتنی وێنەی "ڕامین حسێن پەناهی" پشتیوانی خۆیان لە مافە مەدەنی و یاسایی و سیاسییەکانی ناوبراو دەربڕی و له‌ڕێگه‌ی وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشمی وه‌ك، "بنەماڵەی ڕامین حسێن په‌ناهیی لە دۆخی سڵامەتی ڕۆڵه‌كه‌یان دڵنیابنەوە، هه‌تا وه‌دەست هێنانەوەی ته‌ندرووستی تەواو لێپرسینەوەی لێ نەکرێت، مافی پارێزەری پێ بدرێت، مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی هه‌بێت، تەرمی گیانبەختکردووانی ٢ی پووشپەڕ ڕادەستی بنەماڵەکەیان بکرێتەوە، داخوازییه‌كانیان ئاراستەی پەڕلەمانی ئۆرووپا کرد.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0