لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی به‌ربڵاو له‌ شاره‌كانی كوردستان

درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی به‌ربڵاو له‌ شاره‌كانی كوردستان

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی به‌ربڵاو له‌ شاره‌كانی كوردستان

نیگه‌رانی سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری توندبوونه‌وه‌ی سه‌ركوت له‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كان به‌ دوای هێرشی تێرۆریستی له‌ شاری تاران و به‌ دوای ده‌ستبه‌سه‌ركرانی به‌ربڵاوی هاوڵاتییان له‌ مهاباد له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، زیاتر بووه‌.
به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ركرانانه‌ جاری وایه‌ هه‌ڵسووڕاوانی ئاینیی و ته‌نانه‌ت هاوڵاتییانی ئاسایش له‌ خۆده‌گرێت. به‌ دوای هێرشی تێرۆریستی داعش بۆ سه‌ر قه‌بری خومه‌ینی و مه‌جلیسی ڕژیم له‌ شاری تاران، شه‌پۆلێكی به‌ربڵاو له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی هاوڵاتییانی سۆننه‌ له‌ كوردستان و ناوچه‌ كوردنشینه‌كانی دیكه‌ وه‌ڕێكه‌وتووه‌. كۆماری ئیسلامیی به‌ بیانووی هێرشی تێرۆریستی تاران، هه‌ڵسووكه‌وتی سه‌ركوتگه‌رانه‌ له‌دژی ئه‌هلی سۆننه‌ی توندتر كردووه‌ته‌وه‌. هاوكات له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی دواییدا، كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی باسیان له‌ كوشتنی ژوماره‌یه‌ك گومان لێكراو به‌هۆی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش كردبوو.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0