لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سێ هاوڵاتیی له‌ شاره‌كانی سنه‌ و ڕوانسه‌ر

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سێ هاوڵاتیی له‌ شاره‌كانی سنه‌ و ڕوانسه‌ر

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سێ هاوڵاتیی له‌ شاره‌كانی سنه‌ و ڕوانسه‌ر

هێزە ئەمنییەتییەکان لە درێژەی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە پەیوەندیی لەگەڵ ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی شاری تاران، سێ "ژن"یان لە شاره‌كانی کوردستان دەستبەسەر کرد.
بەپێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، لە ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ ژنی دانیشتووی شارەکانی سنە و ڕوانسەر له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌تییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ دەستبەسەر کراون. مافی مرۆڤی کوردستان له‌ ڕاپۆرتێكیدا بڵاوی کردەوە که ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی مانگی جۆزەردان ژنێکی خەڵکی بناری "شاهۆ" بە ناوی "فەریدە بەهرامی" تەمەن ٣٢ ساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی مانگی جۆزەردان، لە دوو گەڕەکی "کانی کوزەڵە" و"عەباس ئاوا"ی شاری سنه‌، هێزە ئەمنییەتییەکان هەڵیان کوتایە سەر ماڵی چەند هاووڵاتیی و دوو ژنیان بە ناوەکانی "سوهەیلا زەندی" و"نەسرین پڕشنگدار" دەستبەسەر كرد. شیاوی باسه‌ دەستبەسەرکردنی ئەم سێ ژنە لە پەیوەند لەگەڵ گرووپە سەلەفی و وەهابییەکان ڕاگه‌یه‌ندراوه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، پێشتریش، هێزە ئەمنییەتییەکان لە شارەکانی پاوە، ڕوانسەر، سەردەشت، پیرانشار و ورمێ، ژمارەیەک هاووڵاتییان لە پەیوەندیی لەگەڵ ڕووداوەکانی شاری تاران دەستبەسەر کردبوو.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0