لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سه‌رده‌شت

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سه‌رده‌شت

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سه‌رده‌شت

ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی مانگی جۆزەردان، هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی لە ناوچەی سەردەشت دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا، كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی "سیروان خانه‌خه‌لی" دانیشتووی ئه‌مشاره‌ گیانی لەدەستدا. 
به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ئەم کۆڵبەرانە لە نزیك ئاوایی "بێتووش" کەوتوونەتە بەر دەستڕیژی هێزە حکومەتییەکان. به‌ پێی ئاماره‌ بڵاوكراوه‌كان، لە ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا ٦٦ كۆڵبه‌ر له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێكراوه‌ و له‌ ئه‌نجامدا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٨٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0