لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی شۆفیر ئۆتۆبووسه‌كانی خه‌تی واحیدی كرماشان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی شۆفیر ئۆتۆبووسه‌كانی خه‌تی واحیدی كرماشان

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی شۆفیر ئۆتۆبووسه‌كانی خه‌تی واحیدی كرماشان

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ژوماره‌یه‌ك له‌ شۆفیر ئۆتۆبووسه‌كانی خه‌تی واحیدی كرماشان، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ سه‌رنج نه‌دانی شیركه‌تی ئۆتۆبووسڕانیی ئه‌مشاره‌ به‌ دانی خزمه‌تگوزاریی به‌ شۆفیره‌كان، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.
شۆفیره‌ ناڕازییه‌كان هه‌روه‌ها له‌ئاست بارودۆخی بیمه‌كرانی ئۆتۆبووسه‌كان، ڕه‌سمی نه‌كرانی قه‌راردادی كرێكاران، دواخرانی هه‌قده‌ست و پاداشی كۆتایی ئه‌مساڵیان له‌ شوێنی ڕێكخراوی ئۆتۆبووسڕانیی كرماشان كۆبوونه‌وه‌ و هه‌تا چه‌ند كاتژمێر خۆیان له‌ گواستنه‌وه‌ی مۆسافیران بوارد. شۆفیره‌ ناڕه‌زاییه‌كان خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی به‌رپرسانی ئۆتۆبووسڕانیی به‌ ویست و داواكارییه‌كانیانن و ڕایانگه‌یاند كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا چه‌ندین جار ده‌ستیان داوه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌ و هه‌موو جارێك به‌دوای دانی به‌ڵێنی پڕوپووچ، كۆتاییان به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان هێناوه‌، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ هه‌تا گه‌یشتن به‌ داواكارییه‌كانیان به‌ شێوه‌ی به‌رده‌وام هه‌موو ڕۆژێك له‌ به‌رامبه‌ر شیركه‌تی ئۆتۆبووسڕانیی ده‌ست ده‌ده‌نه‌ كۆبوونه‌وه‌.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0