لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | سه‌پاندنی سزای دوو مانگ زیندان به‌سه‌ر عۆسمان ئیسماعیلی

سه‌پاندنی سزای دوو مانگ زیندان به‌سه‌ر عۆسمان ئیسماعیلی

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
سه‌پاندنی سزای دوو مانگ زیندان به‌سه‌ر عۆسمان ئیسماعیلی

"عۆسمان ئیسماعیلی" هه‌ڵسووڕاوی كرێكاریی كه‌ له‌ لقی یه‌كی دادگای ڕژیم له‌ شارستانی سه‌قز به‌ تۆمه‌تی "شێواندنی نه‌زمی گشتیی" له‌ ڕێگه‌ی به‌شداریی له‌ ڕۆژی جیهانیی كرێكار، به‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو، به‌دوای ناڕه‌زایه‌تیی له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ به‌ دوو مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.
به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرنا، ڕۆژی ١٦ی مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی پاره‌كه‌، جه‌له‌سه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌ڵسووڕاوی كرێكاریی "عۆسمان ئیسماعیلی" له‌ لقی چواری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئۆستانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو. عۆسمان ئیسماعیلی له‌ به‌رواری ٨ی مانگی گوڵانی ساڵی ١٣٩٤، له‌ شاری سه‌قز له‌ لایه‌ن هێزه‌ لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌م هه‌ڵسوو‌ڕاوه‌ كرێكارییه‌ پێشتر به‌ تۆمه‌تی "به‌شداریی له‌ ڕۆژی جیهانی كرێكار" موحاكه‌مه‌ و به‌ یه‌ك ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو كه‌ ئه‌م حوكمه‌ به‌دوای ناڕه‌زایه‌تیی ناوبراو، بۆ دوو مانگ زیندان له‌ زیندانی شاری سه‌قز كه‌م كراوه‌. حوكمی ده‌رچوو ڕۆژی ٢٥ی مانگی گوڵان به‌م هه‌ڵسووڕاوه‌ كرێكارییه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0