لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | دوایین زانیاریی سه‌باره‌ت به‌ شانۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ شاری مریوان

دوایین زانیاریی سه‌باره‌ت به‌ شانۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ شاری مریوان

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
دوایین زانیاریی سه‌باره‌ت به‌ شانۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ شاری مریوان

دوایین ڕاپۆرته‌كان له‌ مه‌ریوان له‌ سه‌عاتی ٢ی دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ درێژه‌ی بایكوتی به‌ربڵاوی شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم، شوێنه‌كانی ده‌نگدان له‌ گه‌ڕه‌كه‌كان و شوێنه‌كانی دیكه‌ له‌وانه‌ 
گه‌ڕه‌كی"میانه‌ییه‌كان"، گه‌ڕه‌كی ئاموزش و په‌روه‌رش، گه‌ڕه‌كی ته‌رخاناوا و هه‌ندێكی دیكه‌ له‌ شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مشاره‌ و ئاواییه‌كانی ده‌ورووبه‌ر هه‌روا چۆڵه‌ و له‌گه‌ڵ سه‌رنج نه‌دان و بایكوتی خه‌ڵك به‌ره‌وڕووه‌.
دوایین ڕاپۆرتی گه‌یشتوو له‌ شاری مه‌ریوان باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ فه‌زای ئه‌مشاره‌ به‌ته‌واوی له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ میلیتاریزه‌ و ئه‌منییه‌تی كراوه‌. ئۆتۆمبێله‌ نیزامییه‌كان و هێزه‌ی ئینتزامیی و هێزه‌كانی ئیتلاعاتی ڕژیم خه‌ریكی گه‌شت لێدان له‌ شوێنه‌ سه‌ره‌كییه‌ و هه‌ستیاره‌كانن. 
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، هێزه‌كانی ڕژیم پێش به‌‌ كۆبوونه‌وه‌ و ڕاوه‌ستانی خه‌ڵك له‌ نزیك شوێنه‌كانی ده‌نگدان ده‌گرن و هاتووچۆی خه‌ڵكیان خستووه‌ته‌ ژێر چاودێرییه‌وه‌. شوێنه‌كانی ده‌نگدان له‌وانه‌ مه‌دره‌سه‌ی فه‌زیله‌ت له‌ خوار چوارڕای ئه‌سڵی هه‌روا چۆڵه‌.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0