لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | سه‌رنج نه‌دانی خه‌ڵكی كرماشان به‌ گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم

سه‌رنج نه‌دانی خه‌ڵكی كرماشان به‌ گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
سه‌رنج نه‌دانی خه‌ڵكی كرماشان به‌ گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم

له‌ درێژه‌ی سه‌رنج نه‌دانی خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان له‌ئاست گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم، ڕاپۆرته‌كان له‌ كرماشان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌م نومایه‌شه‌ به‌ناو هه‌ڵبژرادن، له‌گه‌ڵ سه‌رنج نه‌دان و كه‌مته‌رخه‌میی خه‌ڵكی ئه‌مشاره‌ به‌ڕوڕوو بۆه‌ته‌وه‌.
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ كه‌مته‌رخه‌می خه‌ڵك و به‌هۆی مه‌ترسیی له‌ بێ ڕه‌نه‌قی هه‌ڵبژاردنه‌كان، سه‌لاحه‌ییه‌تی ژوماره‌یه‌كی زۆری له‌ بژارده‌كانیان ته‌ئید كردووه‌. هه‌ر چه‌ند زیاد له‌ ٩٠ له‌سه‌دیان له‌ ده‌ستووپێوه‌نده‌كانی ڕژیمن. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ ڕژیم له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی سیاسه‌تی كۆنه‌په‌رستانه‌ی تایه‌فه‌یی و عه‌شیره‌یی هه‌وڵ ده‌دات كه‌ ته‌نووری هه‌ڵبژرادنه‌كان گه‌رم بكات. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مساڵ زیاتر له‌ ڕابردوو له‌گه‌ڵ سه‌رنج نه‌دان و كه‌مته‌رخه‌می خه‌ڵك به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه‌. به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ ته‌بلیغات و پووستێره‌كانی بژارده‌كانیش له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ فڕێ ده‌درێن یاخود ده‌یان درێنن. هه‌ڵبه‌ت خه‌ڵك خۆشیان ده‌زانن كه‌ هه‌ڵبژاردنی هه‌ر كام له‌م به‌ناو بژاردانه‌ هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ بارودۆخی فه‌لاكه‌تباری ژیانیان پێك ناهێنێت. پێویسته‌ ئاماژه‌ بكرێت كه‌ له‌ باقی شاره‌كانی كوردستانیش ئه‌م گاڵته‌جاڕه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رنج نه‌دان و كه‌مته‌رخه‌می گشتیی خه‌ڵك به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه‌.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0