لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | بارودۆخی خراپی به‌ندكراوان له‌ زیندانی ناوه‌ندی سنه‌

بارودۆخی خراپی به‌ندكراوان له‌ زیندانی ناوه‌ندی سنه‌

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
بارودۆخی خراپی به‌ندكراوان له‌ زیندانی ناوه‌ندی سنه‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوانی زیندانی سنه‌ به‌ هۆی بارودۆخی خراپی زیندان و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئیمكاناتی پێوه‌ندی شیاو له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زیندان، بۆ ده‌ربڕینی خواسته‌كانیان به‌ شێوه‌ی ڕۆژانه‌ ڕوویان كردووه‌ته‌ ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین، له‌وانه‌ مانگرتن.
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ بارودۆخی خراپ و هه‌روه‌ها خه‌مساردی به‌ خواسته‌كانی به‌ندكراوان، بووه‌ته‌ هۆی په‌ره‌سه‌ندی مانگرتن له‌خواردن، خۆكوژی و ته‌نانه‌ت خودزه‌نی له‌م زیندانه‌. هه‌ر له‌م پێونده‌دا به‌ندكراوانی سیاسی له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ خزمه‌تگوزاری بێهداشتی و پزیشكیش بێبه‌شن. به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ٢٨ به‌ندكراو له‌ مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه‌ له‌م زیندانه‌ تووشی هێپاتیت بوون. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، كێشه‌ و گرفته‌كانی دیكه‌ له‌وانه‌، پچڕانی ئه‌نقه‌ستی گاز، تووش بوون به‌ نه‌خۆشی گورچیله‌ و پڕۆستات به‌ هۆی ئاوی خواردنه‌وه‌ی خراپ، جیا نه‌كردنه‌وه‌ی تاوانه‌كان، سوكایه‌تی و لێدانی به‌ندكراوان، ئاستی له‌ خواره‌وه‌ و كه‌مبوونی مه‌وادی غه‌زایی پێویست له‌م زیندانه‌ له‌ ئاستێكی به‌ربڵاودایه‌.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0