لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌کی | هه‌واڵه‌کان | ڕاگه‌یاندنی كرێكاران و لاوان سه‌باره‌ت به‌ بایكۆتی نمایشی هه‌ڵبژاردن

ڕاگه‌یاندنی كرێكاران و لاوان سه‌باره‌ت به‌ بایكۆتی نمایشی هه‌ڵبژاردن

گۆڕینی قه‌باره‌ی نوسین: Decrease font Enlarge font
ڕاگه‌یاندنی كرێكاران و لاوان سه‌باره‌ت به‌ بایكۆتی نمایشی هه‌ڵبژاردن

كۆمه‌ڵێك له‌ لاوان و كرێكارانی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ و كه‌ڵاته‌رزان و ئاواییه‌نی ئاویهه‌نگ، هوویه‌، سه‌ر هوویه‌، نجێ، دادانه‌ی كه‌مانگه‌ر، نگڵ، هه‌رسین و بێساران و كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی ساختمانی شارستانی ده‌ماوه‌ند به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنێكی هاوبه‌ش له‌ پێوه‌ند له‌گه‌ڵ نمایشی هه‌ڵبژاردنی فه‌رمایشی له‌ ئێران ڕایانگه‌یاند كه‌ ئه‌م به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی چالاكانه‌ بایكۆت ده‌كه‌ن.
له‌ به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه‌: "ئێمه‌ هه‌روا كه‌ خۆمان له‌ به‌رانبه‌ر بایكۆتی ئه‌م نمایشه‌دا به‌ به‌رپرس ده‌زانین، داوا له‌ خه‌ڵكی كوردستان و به‌ تایبه‌ت خه‌كڵی ناوچه‌ی ژاوه‌رۆ و كه‌ڵاته‌رزان ده‌كه‌ین كه‌ له‌م نمایشی به‌ ناو هه‌ڵبژاردنی به‌شداری نه‌كه‌ن، به‌شداری نه‌كردنی ئێمه‌ له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ به‌ واتای ناڕه‌زایه‌تیی به‌ نه‌بوونی نوێنه‌ری خۆمان یاخود كاندیدێك له‌ ئایین و مه‌زهه‌ب یاخود زمانێكی تایبه‌ت له‌م هه‌ڵبژاردنه نییه‌. به‌ڵكوو‌ ئێمه‌ له‌ ماوه‌ی ته‌مه‌نی ڕه‌شی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ هیچ جۆرێك له‌ نمایشی هه‌ڵبژاردندا به‌شداریمان نه‌كردووه‌ و به‌شداریش ناكه‌ین، ئێمه‌ حكومه‌تی ئیسلامی ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌.

  • ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل ناردنی هه‌واڵ به‌ ئیمێل
  • چاپكردنی هه‌واڵ چاپكردنی هه‌واڵ
  • ته‌نها به تێکست ته‌نها به تێکست

Tagged as:

هیچ چاوگێک بۆ ئه‌م هه‌واڵه دیارینه‌کراوه

هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌واڵ

0